پێناچێت هێشتاش له‌گه‌ڵ قوڵیی قه‌یرانی سیاسی عێراقدا گه‌یشتبێته ئه‌و ئاسته‌ی هاوڕاییه‌کی له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کانی وڵاته‌که‌دا هێنابێته ئاراوه.
لایه‌نی ئه‌لعێراقیه که دکتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات ڕکابه‌ری سه‌ره‌کی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسای نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیره و ناکۆکیش له‌ناو پێکهاته‌کانی ئه‌م لیسته‌شدا هه‌یه به‌شێوه‌ک ده‌کرێت بگوترێت دوو به‌ره‌ی جیاواز هه‌ن و هه‌ر به‌ره‌یه‌کیشیان به ئاڕاسته‌ی جیاواز بڕیار له‌سه‌ر سیاسه‌تی خۆی ده‌دات له ڕووداوه‌کانی عێراقدا.
دکتۆر نه‌دا ئه‌لجبوری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ئه‌لعێراقیه ده‌ڵێت ناکرێت نکوڵی له‌م ڕه‌وشه‌ی ناو لیسته‌که‌ی بکرێت و وه‌ک ده‌ڵێت هه‌ر یه‌که له پێکهاته‌کانی لیسته‌که‌ی جۆرێک له خوێنده‌وه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه بۆ ئه‌م قه‌یرانه سیاسیه.
دکتۆر نه‌دا ده‌ڵێت هه‌ندێک له پێکهاته‌کانی ئه‌لعێراقیه بڕوایان به بڕینی هه‌موو جۆره دیالۆگێکه و بڕوایان به دانیشتن له‌سه‌ر یه‌ک مێزی دانوستاندن نه‌ماوه، به‌ڵام لایه‌نیش هه‌ن بڕوایان به دیالۆگه له‌سه‌ر دوو ئاست، یه‌که‌میان دیالۆگ له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌رانی عێراقدا و دیالۆگیش له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه‌ی جڵه‌وی حکومه‌ت و دۆسێ ئاسایشیه‌کانیان له‌ده‌ستدایه.
دکتۆر نه‌دا ئه‌لجبوری له‌وبڕوایه‌دایه هه‌ندێک له کشانه‌وه‌کان له حکومه‌تی عێراق ڕژد نین و هاوکات وه‌ک ده‌ڵێت جیاوازیش له هۆکاری کشانهوهکاندا هه‌ن، ئه‌وانه‌ی ئه‌لعێراقیه که کشاونه‌ته‌وه یان ده‌ستیان له کار کێشاوه‌ته‌وه هاوده‌نگی و هاوسۆزی بووه بۆ خۆپیشانده‌ران و ناڕه‌زایی بووه به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌کانی سه‌ره‌ک وه‌زیر، به‌ڵام ئه‌وه‌ی کورد له‌سه‌ر ناکۆکی بوو له به‌شێکی بودجه که تایبه‌ته به پاره‌ی کۆمپانیا نه‌وتیه‌کانی له هه‌رێمی کوردستان کارده‌که‌ن.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ دکتۆر نه‌دا ئه‌لجبوری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ئه‌لعێراقیه، به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده‌کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه:

دکتۆر نه‌دا ئه‌لجبوری

Your browser doesn’t support HTML5
ڕاپۆرت له سه‌ر بنچینه‌ی لێدوانه‌کانی دکتۆر نه‌دا ئه‌لجبوری