سه‌ماکارێکی که بۆ کۆمپانیای به‌ناوبانگی بالێ، بۆلشۆیی، ڕۆسیی کار ده‌کات ده‌ڵێت ئه‌و هێرشه‌که‌ی مانگی 1 ی بۆ سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری کۆمپانیاکه ڕێکخستبو، به‌ڵام داوای نه‌کردووه ئه‌سید به ده‌موچاوی ئه‌و پیاوه‌دا بکرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سێ گومانبار له دادگا ئاماده بوون تا بزانن ئایه دادگا تا ڕۆژی دادگایی کردنیان له سه‌ر تاوانه‌که به ده‌سته‌به‌ری ئازادیان ده‌کات؟.
ئه‌م سێ که‌سه بریتین له پاڤێڵ دمتریچینکۆ و دوو که‌سی دیکه‌ش که له‌گه‌ڵیا ده‌ستیان هه‌بووه له تاوانه‌که.
پۆلیس ده‌ڵێت دمتریچینکۆ زیکه‌ی 1600 دۆلاری داوه به یه‌کێک له گومانباره‌کان بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه‌ی له 17 ی مانگی 1 کرایه سه‌ر سه‌رگێ فلین به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری کۆمپانیاکه. له ئه‌نجامی هێرشه‌که ده‌موچاوی و چاوه‌کانی به سه‌ختی سوتاون.
گومانباری سێیه‌م به‌وه تاوانباره که هێرشبه‌ره‌که‌ی به ئۆتۆمبێل بردووه بۆ شوێنی ڕووداوه‌که‌و پاش ڕووداوه‌که‌ش له‌وێوه گواستۆته‌وه. ئه‌و به پۆلیسی ڕاگه‌یاندووه که ئاگاداری پیلانی هێرشه‌که نه‌بووه.
ئه‌و کۆمپانیایه له چه‌ند ساڵی ڕابوردوشدا گرفتی زۆری هه‌بووه. ژماره‌یه‌ک له به‌ڕێوه‌به‌رانی هونه‌ری ده‌ستیان له کاره‌کانیان کێشاوه‌ته‌وه.
به پێی ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی ڕوسیا دمتریچینکۆ فه‌رمانی ئه‌و هێرشه‌ی داب‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توڕه بوو له‌وه‌ی کچه خۆشه‌ویسته‌که‌ی که سه‌ماکارێکی کۆمپانیاکه‌یه ڕۆڵی سه‌ره‌کی پێ نه‌درابوو.
سه‌رگێ فلین ئێستا بۆ چاره‌سه‌ر له ئه‌ڵمانیایه له‌وێ پزشکان هه‌وڵ ده‌ده‌ن بینایی بپارێزن که پاش سوتاوییه‌که که‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.