وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری گه‌یشته میسڕ بۆ فشارخستنه سه‌ر ڕێبه‌رانی میسڕ و سیاسه‌تمه‌داره ئۆپۆزسیۆنه‌کان بۆ پێکهێنانی هاوڕاییه‌کی سیاسی که ڕێگا بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی ئابوری وڵاته‌که خۆش بکات.
کێری له ڕۆژی شه‌ممه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی ئۆپۆزسۆندا کۆبۆوه هاوکات چاوی به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسریش که‌وت به‌ر له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک محه‌مه‌د مورسی له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه کۆببێته‌وه.
کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن جان کێری به‌تایبه‌تی تاوتوێی ئه‌وه ده‌کات که میسڕ هه‌نگاوی پێویستی چاکسازی بنێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت قه‌رزی 4 ملیار‌و 5 سه‌د ملیۆن دۆلار وه‌ربگرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری له گه‌شتێکی دایه بۆ 9 وڵاتانی ئهووروپاو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. پاش میسڕ ده‌ڕوات بۆ عه‌ره‌بستانی سعودیه، میرنشینه یه‌کگرتووه‌کانی عه‌ره‌ب و قه‌ته‌ر.