هێشتاش نامه‌که‌ی ڕێبه‌ری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان نه‌گه‌یشتۆته قه‌ندیل به‌هۆی ئه‌و بۆردومانانه‌ی بۆ چه‌ند ڕۆژێکی له‌سه‌ر یه‌که فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی تورکیا ده‌یکه‌ن.
هونه‌ر تۆفیق، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه ده‌ڵێت به‌ر له گه‌یشتنی په‌یامه‌که‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ده‌بێت بگوترێت که ئه‌م هه‌نگاوه سه‌رکه‌وتنێکه له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیا داوی دیالۆگی لێده‌کات و هه‌رچ شتێکیش ئۆجه‌لان بیڵێت به هێند وه‌ری ده‌گرێت.
به‌ڕێز تۆفیق ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات ئه‌و بۆردومانکردنانهی قه‌ندیل له‌لایه‌ن فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی تورکیاوه گومانی هێناوه‌ته ئارا له‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی ئانکه‌ره ده‌ستیپێکردووه و خوست باشی ئانکه‌ره‌ی خستۆته ژێر پرسیاره‌وه و ده‌شڵێت قه‌ندیل په‌یامه‌که‌ی ئۆجه‌لان وه‌ک خۆی وه‌ده‌گرێت به‌ڵام ناتوانێت به‌هه‌مان ئه‌ندازه و به هه‌مان شێوازیش له هه‌وڵه‌کانی ئانکه‌ره بڕوانێت.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، هونه‌ر تۆفیق باسیش له‌وه ده‌کات چۆن باری ناوخۆیی وڵاته‌که و هاتنه ئارای ڕه‌وشی نوێ له ناوچه‌که‌دا بوونه‌ته پیداویستی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له تورکیادا.
نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه هونه‌ر تۆفیق ده‌شڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵ و مه‌رجه‌ی له سوریادا هه‌یه په‌که بۆته هێزێک که ئانکه‌ره له ورده‌کاریه سیاسیه‌کاندا ده‌بێت به هێند وه‌ریبگرێت له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی وه‌ک هێزێک توانیویه‌تی هێڵی په‌ڕینه‌وه‌ی تورکیا بۆ سوریا بگرێت و ئه‌مه‌ش گومانێکی تر ده‌هێنێته ئاراوه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی و ئامانجی ئه‌و دانوستاندنه‌ی ئانکه‌ره له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌دا ده‌یکات.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
هونه‌ر تۆفیق، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه ده‌ڵێت به‌ر له گه‌یشتنی په‌یامه‌که‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ده‌بێت بگوترێت که ئه‌م هه‌نگاوه سه‌رکه‌وتنێکه له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیا داوی دیالۆگی لێده‌کات و هه‌رچ شتێکیش ئۆجه‌لان بیڵێت به هێند وه‌ری ده‌گرێت.
به‌ڕێز تۆفیق ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات ئه‌و بۆردومانکردنانهی قه‌ندیل له‌لایه‌ن فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی تورکیاوه گومانی هێناوه‌ته ئارا له‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی ئانکه‌ره ده‌ستیپێکردووه و خوست باشی ئانکه‌ره‌ی خستۆته ژێر پرسیاره‌وه و ده‌شڵێت قه‌ندیل په‌یامه‌که‌ی ئۆجه‌لان وه‌ک خۆی وه‌ده‌گرێت به‌ڵام ناتوانێت به‌هه‌مان ئه‌ندازه و به هه‌مان شێوازیش له هه‌وڵه‌کانی ئانکه‌ره بڕوانێت.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، هونه‌ر تۆفیق باسیش له‌وه ده‌کات چۆن باری ناوخۆیی وڵاته‌که و هاتنه ئارای ڕه‌وشی نوێ له ناوچه‌که‌دا بوونه‌ته پیداویستی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له تورکیادا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
Your browser doesn’t support HTML5
وتووێژ له‌گه‌ڵ هونه‌ر تۆفیق