پاش ئه‌وه‌ی دادگایه‌کی تایبه‌ت له به‌نگلادیش بڕیاری حوکمی له‌سێداره‌دانی بۆ گه‌وره ڕێبه‌رێـکی ئیسلامی ئۆپـۆزسیۆن ده‌رکرد، شه‌پـۆلێـکی توندوتیژی ئه‌و وڵاته‌ی گرته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 27 که‌س کوژران.
زۆربه‌ی قوربانیـیه‌کان ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه به گولـله کوژران له میانه‌ی پـێـکدادانی نێوان هێزه‌کانی ئاسایش و لایه‌نگرانی دلوار حسێن سه‌یدی جێـگری سه‌رۆکی جه‌ماعه‌تی ئیسلامی به‌نگلادیش، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ حوکمی ئیعدام درا به تاوانی به‌رپـرسیارێتی له کۆمه‌ڵ کوژی و ده‌سـتدرێژیکردنه سه‌ر نامووس له میانه‌ی شه‌ڕی سه‌ربه‌خۆیی به‌نگلادیش له پاکسـتان له سـاڵی 1971 دا.
توندوتیژیـیه‌کان دوابه‌دوای ئه‌وه هاتن که پارتی جه‌ماعه‌تی ئیسلامی داوای سـازکردنی مانگرتنی گشـتیـیان کرد بۆ ده‌ربڕێنی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به‌و حوکمه و هه‌روه‌ها داوای ئازادکردنی دلوار حسێن.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له ده‌کای پایته‌ختی به‌نگلادیش زاهیرول عه‌له‌م ده‌ڵێت 2 پـۆلیس له نێو کوژراوه‌کاندان و زیاتر له 200 که‌سیش برینداربوون. ده‌شڵێت جه‌ماعه‌تی ئیسلامی داوایان کردووه له زوویه‌کی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش مانگرتنێـکی گشـتی دیکه بۆ ماوه‌ی 48 کاژمێر ئه‌نجام بدرێت.