ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندی فه‌رمی له زاری عه‌بدولکه‌ریم لعێبی وه‌زیری نه‌وتی عێراق بڵاویانکردووه‌ته‌وه که‌وا تورکیا به عێراقی گوتووه قبوڵی ناکات هیچ لووله‌یه‌کی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت یان گاز له نێوان خۆی و هه‌رێمی کوردسـتاندا ڕابکێشرێت ئه‌گه‌ر بێت و ڕه‌زامه‌ندی حکومه‌تی به‌غدای له‌سه‌ر نه‌بێت.
عه‌لی موسه‌وی ڕاوێژکاری میدیای نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی تورکیا یارمه‌تی ده‌دات له به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان به‌غدا و ئانکه‌ره و هه‌روه‌ها یارمه‌تیش ده‌دات له سه‌قامگیری ناوچه‌که و باشـکردنی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان حکومه‌تی ناوه‌ندی و هه‌رێمی کوردسـتانیش.
به‌ڵام وه‌زاره‌تی وزه‌ی تورکیا ئاماده نه‌بوو هیچ لێـدوانێـک له باره‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌وه بدات.
ئاژانسی ڕۆیته‌رز ده‌شڵێت ئاشـتی هه‌ورامی وه‌زیری سـامانه سـرووشتیـیهکانی هه‌رێمی کوردسـتان پـێشـتر هه‌ر له‌م مانگه گوتوویه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان به ئاڕاسته‌ی ڕاکێشـانی لووله‌ی سووته‌مه‌نی خۆی بۆ تورکیا هه‌نگاو ده‌نێت، هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ریکا له‌مه ناڕازیـیه، چونکه مه‌ترسی هه‌یه ئه‌مه بـبێته مایه‌ی دابه‌شـبوونی عێراق.