کۆریای باکور هه‌ڕه‌شه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی پـشـتگوێخست و له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سێهه‌مین تاقیکردنه‌وه‌ی ناو‌کی خۆی ئه‌نجام دا، که ده‌سـتبه‌جێ له لایه‌ن ڕێبه‌ران له سه‌رانسه‌ری جیهان مه‌حکوم کرا.
پـیۆنگ‌یانگ گوتی تاقیکردنه‌وه سه‌رکه‌وتووه‌که‌ی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی دژایه‌تیکردنی ئه‌مه‌ریکایه که هانده‌ر بووه بۆ به‌رفراوانکردنی سـزا نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کان به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته کۆمۆنیسـتیـیهدا.
میدیای فه‌رمی وڵاته‌که ڕایگه‌یاند تاقیکردنه‌وه‌که له ژێر زه‌یدا کراوه و بۆمبێـکی بچوک و سووکتر له‌وانه‌ی پـێشـووی تیادا به‌کارهاتووه، به‌ڵام بههێزێـکی ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره‌تر، ئه‌مه‌ش بووه‌ته مایه‌ی زیادبوونی نیگه‌رانیـیه‌کان له‌وه‌ی پـیۆنگ‌یانگ ته‌کنه‌لۆجیایه‌کی پـێشـکه‌وتووی به‌ده‌سـتهێناوه.
دوابه‌دوای تاقیکردنه‌وه‌که وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆریای باکور ئاگاهی دا له گرتنه‌به‌ری هه‌رچ ڕێوشوێنی دیکه له دژی وڵاته‌که‌ی.
له‌شکری کۆریای باشور له ئاماده‌باشیدابوون، چونکه پـێشـبینیـیان کردبوو که کۆریای باکور له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا تاقیکردنه‌وه‌ی ناو‌کی ئه‌نجام ده‌دات.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌مڕۆ به په‌له له نیویۆرک کۆده‌بنه‌وه تاوه‌کو وتووێژ له‌سه‌ر ئه‌م کاره‌ی کۆریای باکور بکه‌ن که ڕه‌خنه‌یه‌کی زۆری نێوده‌وڵه‌تی لێـکه‌وتووه‌ته‌وه.