یه‌کشه‌ممه، 34 مین ساڵیادی شوڕشی ئێران ساڵی 1979 زایینی بو، له ئاکام ئه‌م شۆڕشه که به شۆڕشی ئیسلامیش ناو ده‌بردرێت، ڕژێمی پاشایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی په‌هله‌وی له ژێر حوکمی محه‌ممد ڕه‌زا په‌هله‌ویدا ڕوخا و ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران له ژێر ده‌سته‌ڵاتی ڕێبه‌ری شۆڕش ئایه‌توڵڵا خۆمه‌ینی جێگای گرته‌وه.
کاریگه‌ری ئه‌م شۆڕشه به سه‌ر ناوچه‌که ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی ئه‌م مێزگرده‌یه نێوان دوو شاره‌زای کاروباری ئێران: دکتۆر خالید خه‌یاتی ماموه‌ستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی لینشۆپینگ له سوید و عه‌بدوڵڵا حیجاب شاره‌زای کاروباری سیاسی ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
د. خه‌یاتی ده‌ڵێت،" شۆڕشی ئێران بوو به ئه‌زمونێکی نوێ له په‌یوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی و ته‌نانه‌ت سیسته‌مه‌ی دوو جه‌مسه‌ری دونیا له‌بێنی بلۆکی شوڕه‌وی و بلۆکی ئه‌مه‌ریکا که توشی هێندێک په‌رێشانی و هه‌ڵوێتسی نوێ هات. خه‌یاتی ده‌شڵێت،" شۆڕشی ئێران بوو به ئه‌زمونێکی نوێ له تێرۆریزمی ده‌وڵه‌تی که له هه‌یبه‌تی شوڕشی ئێران و حکومه‌تی ئیسلامی شێوازێکی سیسته‌ماتیکی په‌یدا کرد."
عه‌بدوڵڵا حیجاب ده‌ڵێت،" کۆماری ئیسلامی و سیسته‌می نوێ بوو به سه‌رچاوه‌ی ناکۆکی، شه‌ڕو شڵتاخی که به شێوه‌یه‌ک توانی تۆڕێکی هاوبیرانی له هه‌رێمدا دروست به‌کات."
حیجاب ده‌ڵێت له بڕی سازکردنی سیسته‌می ئاوه‌دانکردنه‌و، ئێران زیاتر سیسته‌می خراپکردن و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی به پێشه‌وه برد.
مۆعته‌به‌ر شێڕوانی میوانداری ئه‌م مێزگرده بوو.

Your browser doesn’t support HTML5