به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له باشوری شـاری موسڵ بۆمبێـکی لاڕێ به کاروانی ئۆتۆمبیله‌کانی ئوسامه ئه‌لنوجێفی سه‌رۆکی په‌رله‌مان عێراق ته‌قیوه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ زیانێـکی گیانی لێـنه‌که‌وتووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی پـۆلیس ڕایگه‌یاند ڕووداوه‌که له دووڕیانی گه‌یاره‌ی باشوری شـاری موسڵ بووه. گوتیشی سه‌رۆکی په‌رله‌مان له کاروانهکدا نه‌بوو.
له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ له ناوه‌ندی شـاری موسڵ کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار ته‌قه‌یان له خاڵێـکی پـشـکنینی پـۆلیس کرد و 2 پـۆلیسیان کوشـت. پاشـان له شوێـنێـکی چاکـکردنی ئۆتۆمبیل سه‌ربازێـک که به مۆڵه‌ت له پشـوودابوو کوژرا.
پـۆلیس ده‌ڵێت هه‌روه‌ها هێرشـێـکی دیکه‌ی چه‌کداری کراوه‌ته سه‌ر پاسێـکی بچووک که ژماریه‌ک کارمه‌ندی نه‌وتی هه‌ڵگرتبوو، له ئاکامدا کارمهندێـک کوژرا و سیان برینداربوون.