به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه هێرشێـکی موشه‌کی کراوه‌ته سه‌ر که‌مپـێـکی موجاهیدی خه‌لقی ئێران له ڕۆژئاوای به‌غدای پایته‌ختی عێراق و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 5 که‌س کوژراون و زیاتر له 40 که‌سیش برینداربوون.
پـۆلیسێـکی عێراقی به ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رزی گوت، کاژمێر 5:30 ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 18 موشه‌کی جۆری کاتیوشا گیراوه‌ته که‌مپـی لیبیریتی، ئه‌وه‌ی پـێشـتر بنکه‌یه‌کی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا بوو و ئێسـتا ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵی موجاهیدی خه‌لقی ئێرانی لێـیه.
مه‌هدی عهقبائی گوته‌بێژی موجاهیدی خه‌لق له که‌مپه‌که له‌م باره‌یه‌وه لێـدوانی دا و گوتی 6 که‌س کوژراون که یه‌کێـکیان ژنه، هه‌روه‌ها به ده‌یانیش برینداربوون. گوتیشی ئه‌وان دڵنیا نین کێ هێرشه‌که‌ی ئه‌نجامداوه، به‌ڵام پـێـیان وایه هێزی قودسی سه‌ر به سوپای پاسـدارانی ئێران، ئه‌وه‌ی له چالاکیـیه له‌شـکریـیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بهپـرسیاره، له پـشت ئه‌م هێرشه خوێناویـیهوه بێت.
موجاهیدی خه‌لقی ئێران، ڕێـکخراوێـکه له سـاڵی 1965 دامه‌زرا له دژی ڕژێمی شـا محه‌مه‌د ڕه‌زا په‌هله‌وی، به‌ڵام له پاش هاتنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات له سـاڵی 1979، جارێـکی دیکه چووه‌وه به‌ره‌ی ئۆپـۆزسیۆن و به چه‌ک ڕووبه‌ڕووی ڕژێمی ئێران بووه‌وه.
هه‌روه‌ها بۆ سـاڵانێـکی دورودرێژ ئه‌م ڕێـکخراوه له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا خرایه لیستی تێرۆرسـتانه‌وه، به‌ڵام له سـاڵی ڕابردووه‌وه له‌و لیسته هێنرایه ده‌رێ.