به‌پێی ئامار و توێژینه‌وه‌یه‌کی هه‌ردوو ڕێکخراوی په‌نا و وادی، هێشتاش توندوتیژیه‌کان به‌رامبه‌ر به خانمان و له‌وانه خه‌ته‌نه کردنی مێینه له پارێزگای که‌رکوک به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو به‌رده‌وامه.
ڕێکخراوی په‌نا وه‌ک هه‌وڵێک بۆ کۆتایی هێنان به‌و توندوتیژیانه سه‌ردانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌کات و داوا له په‌رله‌مانتارانیش ده‌کات یاسای تایبه‌ت په‌سه‌ند بکرێت بۆ پاراستنی مافه‌کانی خانمان له عێراقدا به‌گشتی.
ئاوێزان نوری، به‌ڕێوبه‌ری پڕۆژه له سه‌نته‌ری په‌نا بۆ کۆتاییهێنان به توندوتیژی دژ به خانمان ده‌ڵێت له‌و توێژینه‌وه نوێیه‌ی که به هاوبه‌شی له نێوان هه‌ردوو ڕێکخراوی په‌نا و وادی کراوه ده‌رکه‌وتووه له سه‌دا سی و هه‌شتی ئه‌و 1212 خانمه‌ی ڕایان وه‌رگیراوه خه‌ته‌نه کراون و ئه‌مه‌ش وه‌ک ئاوێزان نوری ده‌ڵێت سه‌لماندنێکه خه‌ته‌نه‌کردنی مێیینه له نێو هه‌موو پێکهاته‌کانی شاری که‌رکوکدا بوونی هه‌یه و ده‌شکرێت ئه‌م دیارده‌یه‌ش به‌سه‌ر عێراقدا گشتگیر بکرێت هه‌ر له‌و روانگه‌یه‌وه‌ی که که‌رکوک وه‌ک عێراقێکی بچوک لێی ده‌ڕوانرێت.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، ئاوێزان نوری ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات له عێراقدا یاسایه‌ک نییه کوشتنی خانمان به ناوی شه‌ره‌فه‌وه قه‌ده‌غه بکات و ده‌شڵێت هێشتاش کار به‌و یاسایانه ده‌کرێن که ڕێگه ده‌ده‌ن به کۆتاییهێنانی ژیانی خانمێک به‌ناوی سڕینه‌وه‌ی شه‌رمه‌زاری شه‌ره‌ف.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:

Your browser doesn’t support HTML5
وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاوێزان نوری