ده‌یان هه‌زار تونسی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌شداریـیان له ڕێوڕه‌سمی به‌خاکسـپاردنی ته‌رمی شوکری بلعید کرد، ئه‌و سیاسه‌تکاره سیکیولارهی ئۆپـۆزسیۆن که ڕۆژی چوارشه‌ممه له به‌رده‌م ماڵه‌که‌ی خۆی له تونسی پایته‌خت به گولـله کوژرا.
به‌شـداربووان به گوتنه‌وه‌ی دورشمی دژی ئیسلامیـیه سیاسیـیه‌کانه‌وه له پشت جه‌نازه‌که‌ی بلعید ده‌ڕۆیشتن که به ئاڵای وڵاته‌که‌ی داپـۆشرابوو و به ماشێنێـکی له‌شـکری به‌ره‌و گۆڕسـتانی جهلـلاز ده‌برا.
هه‌روه‌ها کچه 8 سـاڵ ته‌مه‌نه‌که‌ی بلعید " نیروز" له پاڵ جه‌نازه‌که‌ی باوکی له‌سه‌ر ماشێنه‌که وه‌سـتابوو.
ڕێوڕه‌سمه‌که له ناوچه‌ی "جه‌به‌ل ئهلجلوود" له باشوری پایته‌خت ده‌سـتیـپـێـکرد، ئه‌و شوێنه‌ی بلعید لێی له‌دایکبووبوو.
جگه له جه‌نه‌ڕاڵ عه‌مار ڕه‌شید فه‌رمانده‌ی ئه‌رکانی له‌شـکری تونس، هیچ به‌رپـرسێـکی دیکه‌ی حکومی به‌شـداری له ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا نه‌کرد.
له نزیک گۆڕسـتانهکه پـێـکدادان له نێوان به‌شـداربووانی ڕێوڕه‌سمه‌که و هێزه‌کانی پـۆلیس و ئاسایش ڕوویاندا و گازی فرمێسـک ڕێژ له دژی خه‌ڵـکه‌که به‌کارهێنرا. هه‌واڵیش هه‌یه ژماره‌یه‌ک ئۆتۆمبیل له میانه‌ی پـێـکدادانهکاندا سوتێنراون.
کوشتنی شوکری بلعید که که‌سایه‌تیـیه‌کی ناوداری ئۆپـۆزسیۆن بوو، ناڕهزایــیهکی گه‌وره‌ی له تونس ناوه‌ته‌وه و لایه‌نگرانی بلعید ده‌ڵێن ئیسلامیـیه‌کان ده‌سـتیان له کوشتنه‌که‌یدا هه‌یه.
وه‌ک شێوازێـکی دیکه‌ی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین، ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ک له کارگه و بازاڕ و دوکانه‌کانی وڵاته‌که نه‌کرانه‌وه. هه‌روه‌ها هێڵی ئاسمانی تونس هه‌ر ئه‌مڕۆ گه‌شته ئاسـمانیـیه‌کانی ڕاگرت.