نه‌وت و نه‌بوونی یاسای نه‌وت و گاز له عێراقدا به‌شێکی سه‌ره‌کین له قه‌یرانی سیاسی وڵاتی عێراق.
چه‌ندان ساڵه له‌ناو په‌رله‌مانی عێراقدا لیژنه‌ی تایبه‌ت پێکهاتوون بۆ داڕشتنی یاسای نه‌وت و گاز، به‌ڵام تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت هیچ به‌رنوسێکی یاسای نه‌وت و گاز نه‌خراوه‌ته به‌رده‌ست په‌رله‌مانتاران بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ری.
له هه‌رێمی کوردستانی عێراق، په‌رله‌مانی هه‌رێم یاسایه‌کی تایبه‌ت به خۆی بۆ نه‌وت و گاز په‌سه‌ندکردووه.
شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ده‌ڵێن به‌شی گه‌وره‌ی ناکۆکیه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ر دۆسێی نه‌وت و کۆنتراکته نه‌وتیه‌کانه.
چاو‌دێر له‌وبڕوایه‌دان داڕشتن و په‌سه‌ندکردنی یاسای نه‌وت و گاز له عێراق ده‌شێت یارمه‌تیده‌ر بێت له چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌کانی وڵاته‌که.
بیلال وه‌هاب، پسپۆڕی بواری نه‌وت و مامۆستا له زانکۆی ئه‌مریکایی له سلێمانی ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که یاسایه‌کی تایبه‌ت بۆ نه‌وت و گاز له نێوه‌ند نییه بۆ ڕێکخستنی په‌یوه‌ندیه‌کان له بواری نه‌وتدا له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و هه‌روه‌هاش کۆمپانیاکانی نه‌وتدا به‌ڵام له هه‌ردوولادا به‌ره‌وپێشچوون هه‌ن له‌بواری سیاسه‌تی نه‌وتیدا و به هه‌مان شێوه‌ش نه‌بوونی یاسای نه‌وت و گاز نه‌بۆته کێشه‌یه‌ک بۆ کۆمپانیاکانی نه‌وت له‌وه‌ی له عێراقدا کار بکه‌ن.
بیلال وه‌هاب ده‌شڵێت زۆرێک له‌و کۆمپانیایانه‌ی کۆنتراکتی نه‌وتیان له‌گه‌ڵ به‌غدادا مۆر کردووه کۆمپانیا ده‌وڵه‌تیه‌کانن نه‌ک سه‌ر به که‌رتی تایبه‌ت بن و ده‌شیانه‌وێت له‌پشت سوده داراییه‌کانیاندا، هه‌ندێک سودی ستراتیژیشیان هه‌بێت.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا کامیان له به‌رژه‌وه‌ندی ئێکسهن مۆبیلدایه ، مانه‌وه‌ی له هه‌رێمی کوردستان یان له باشوری عێراق، بیلال وه‌هاب ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌م کۆمپانیا ئه‌مریکاییه بۆی بلوێت له هه‌ردوو شوێنی وڵاته‌که‌دا ده‌مێنێته‌وه به‌ڵام ئه‌وه ئاسان نابێت بۆی.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:

Your browser doesn’t support HTML5
وتووێژی بیلال وه‌هاب