سه‌رۆکی میسر محه‌مه‌د مورسی ده‌ڵێت ئه‌و باره نائاسایـیهی له هه‌رسێ شـاری پـۆرسه‌عید و ئیسماعیلیـیه و سویس ڕایگه‌یاندووه، ته‌نها شتێـکی کاتیـیه و هه‌ر ڕهۆشهکه سه‌قامگیربێت لاده‌برێت.
محه‌مه‌د مورسی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگیلا مێرکڵ له به‌رلین ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی ئه‌م بڕیاره‌ی بۆیه داوه تاوه‌کو ئاسایش بچهسپـێت و هاوڵاتیان بپـارێزرێن.
گوتیشی ئه‌وه‌ی ئێسـتا له میسر ڕووده‌دات شتێـکی ئاسایییه و وا به‌ره‌و سه‌قامگیری هه‌نگاو ده‌نێن.
پاشـان جه‌ختی کرده سه‌ر دامه‌زراندنی میسرێـکی فره حزبی و دیموکرات که تیایدا وتووێژی نیشـتیمانی به بێ مه‌رج ئه‌نجام بدرێت.
ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیاش لای خۆیه‌وه گوتی وڵاته‌که‌ی ده‌یه‌وێت وتووێژ له نێوان هه‌موو هێزه سیاسیـیه‌کانی میسردا سـازبکرێت، له هه‌مان کاتیشـدا سه‌نگی خسته سه‌ر گرنگی ڕێزگرتنی حکومه‌تی میسر له مافه‌کانی مرۆڤ.
جێی ئاماژه‌یه مورسی له میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌یدا خوازیاره ئه‌ڵمانیا له به‌شێـکی قه‌رزه‌کانی وڵاته‌که‌ی خۆشـبـبێت و هه‌روه‌ها یارمه‌تی بدات له بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری میسر که به‌هۆی باری نائارامی وڵاته‌که ڕووی له خراپی کردووه.