ئه‌مڕۆ هه‌ینی له شـاری جنێڤی سویسرا ئه‌لئه‌خزه‌ر ئه‌لئیبراهیمی نوێنه‌ری نێوده‌وڵه‌تی بۆ قه‌یرانی سوریا له‌گه‌ڵ ولیه‌م بێرنز جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا و میخائیل بۆ‌گدانۆڤ جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا کۆبووه‌وه.
کۆبوونه‌وه‌که له باره‌گای ئه‌وروپای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له پشت ده‌رگای داخراوه‌وه به‌ڕێوه‌چوون و سه‌ره‌تا ئیبراهیمی به جیا له‌گه‌ڵیاندا کۆبووته‌وه و پاشـان هه‌رسێـکیان پـێـکه‌وه.
هه‌رسێـکیان هیچیان له باره‌ی کۆبوونه‌وه‌کان بۆ په‌یامنێران ڕانه‌گه‌یاند، به‌ڵام کاربه‌ده‌سـتێـکی ئه‌مه‌ریکا پـێشتر گوتبووی له وتووێژه‌کاندا سه‌نگی ده‌خرێنه سه‌ر دروسـتکردنی بارودۆخێـک که بتوانرێت تیایدا چاره‌سه‌ری سیاسی به‌ره‌و پـێشه‌وه ببرێت.
ڕووسیاش به‌ر له کۆبوونه‌وه‌که هه‌ڵوێسـتی خۆی دووباره‌کرده‌وه که ڕه‌تی ده‌کات ئه‌سه‌د به هێزی ده‌ره‌کی له ده‌سه‌ڵات لابدرێت و هه‌روه‌ها وازهێنانی له ده‌سه‌ڵات بکرێته مه‌رجێـک بۆ ئه‌نجامدانی دانوسـتاندن.