ڕۆژنامه‌یه‌ک و که‌ناڵێـکی ته‌له‌فیزیۆنی تورکیا ده‌ڵێن حکومه‌تی وڵاته‌که‌یان و عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانکراوی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان له‌سه‌ر پـلانێـک ڕێـکه‌وتوون بۆ کۆتایی هێنان به شه‌ڕ و چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی کورد له تورکیا.
ڕۆژنامه‌ی ڕادیکاڵ و که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی NTV ده‌ڵێن به‌پـێی سه‌رچاوه‌کانی خۆیان بۆیان ئاشـکرا بووه کاربه‌ده‌سـتانی تورک و ئۆجه‌لان به پـلانێـکی چوار قۆناغی گه‌یشـتوون بۆ چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌که.
ڕۆژنامه‌ی ڕادیکاڵ ده‌ڵێت پـلانه‌که به ڕاگرتنی شه‌ڕ و کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی په‌که‌که له تورکیا ده‌سـتپـێده‌کات و پاشـان ئۆجه‌لان تێڕوانینی خۆی بۆ چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌که بخاته ڕوو.
هه‌روه‌ها پـلانه‌که ئازادکرنی هه‌زاران زیندانیکراو تێدایه که به تاوانی په‌یوه‌ندی به پارتی کرێـکارانی کوردسـتانه‌وه زیندانی کراون.
دواتر چاکسـازی ده‌سـتوری بکرێت و کۆسپه‌کانی به‌رده‌م خوێندنی کوردی لاببرێن و ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌ته خوجێـیهکان زیابکرێن و پـێناسه‌کردنی هاوڵاتیبوون له تورکه‌وه بۆ هاوڵاتی تورکیا بگۆڕدرێت.
هه‌تا ئێسـتا کاربه‌ده‌سـتانی تورک هیچیان له باره‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌وه نه‌گوتووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ وڵاتی نه‌یجه‌ر بۆ ڕۆژنامه‌وانانی ڕاگه‌یاند که‌وا حکومه‌ته‌که‌ی له‌سه‌ر ڕێـڕهوه تونده‌که‌ی له به‌رامبه‌ر په‌که‌که به‌رده‌وامده‌بێت و گوتی " جارێـکی دیکه دووباره‌ی ده‌که‌مه‌وه شه‌ڕمان له دژی ئه‌م ڕێـکخراوه تێرۆرستیـیه به‌رده‌وامده‌بێت."
له لایه‌کی دیکه‌وه سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پارتی ئاشـتی دیموکراسی (به‌ده‌په) گوتوویه‌تی ده‌بێت سه‌ره‌تا عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ئازادبکرێت تاوه‌کو ڕاوێژکاری به خه‌ڵکه‌که‌ی بکات.