به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له‌ عێراق 25 که‌س ده‌کوژرێن

پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌ ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له‌ شـارۆچکه‌ی مسه‌یب له‌ پارێزگای بابلی عێراق ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و له‌ ئاکامدا به‌ لایه‌نی که‌م 25 که‌س کوژراون و زیاتر له‌ 50 که‌سیش برینداربوون.
ته‌قینه‌وه‌که‌ له‌ نزیک گۆڕه‌پانی ته‌حریر بووه‌، له‌و ده‌مه‌ی ئه‌و شیعه‌ ئاینزایانه‌ له‌ شـاری که‌ربه‌لا ده‌گه‌ڕانه‌وه‌ که‌ به‌شـداریـیان له‌ ڕێوڕه‌سمه‌کانی سـاڵانه‌ی چله‌ی ئیمام حسێن کردبوو.