ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ئه‌مڕۆ 5شه‌ممه فرمانی ئازادکردنی 11 گیراوی ژنیان داوه که به ئه‌نجامدانی تاوان گوناهبارکرابوون.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ش وه‌ک به‌جێگه‌یاندنی یه‌کێک له داوا سه‌ره‌کیه‌کانی خۆپیشاندانه‌کانی که‌مایه‌تی عه‌ره‌به سوننه ئاینزاکانه دژی حکومه‌تی نێوه‌ند که شیعه کان تیایدا باڵاده‌ستن.
نزیکه‌ی دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر خۆپیشاندانه‌کان ده‌ستیان پێ‌کرد، پاش ده‌ستگیرکردنی پاسه‌وانه‌کانی ڕافع ئه‌لعیساوی وه‌زیری دارایی عێراق که به یه‌کێک له گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی سوننه داده‌نرێت له‌ناو حکومه‌تی عێراقدا.
ده‌مڕاستێکی وه‌زاره‌تی داد له عێراق ده‌ڵێت 13 ئافره‌تیش له‌وانه‌ی گوناهبارکراون به ئه‌نجامدانی تاوان له زیندانی به‌غداوه ده‌گوێزرێنه‌وه بۆ زیندانه‌کانی له پارێزگاکانی خۆیاندا هه‌ن وه‌ک ئه‌نبار و سه‌لاحه‌دین و نه‌ینه‌وا، بۆ به‌سه‌ربردنی ماوه‌ی زیندانیکردنه‌که‌یان.
نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عیراق ڕۆژی چوارشه‌ممه داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی دادوه‌ری وڵاته‌که کرد تا به خێرایی لیژنه‌یه‌کی تایبه‌تی پێکبهێنرێت بۆ کۆتایی هێنان به دۆسێی ئافره‌ته گیراوه‌کان.
هاوکات هه‌ر ئه‌مڕۆ 5 شه‌ممه شیعه ئاینزاکان له شاری که‌ربه‌لا گردبوونه‌ته‌وه بۆ کۆتایی هێنان به 40 ڕۆژه‌ی پرسه‌ی ئیمام حوسه‌ین ی کچه‌زای پێغه‌مبه‌ری موسڵمانان.
شیعه‌کان له به‌غدا و پارێزگاکانی تره‌وه له‌ژێر بارێکی توندی ئاسایشیدا ڕوویان له شاری که‌ربه‌لا کردووه بۆ به‌شداریکردن له مه‌ڕاسیمی چله‌ی ئیمام حوسه‌یندا که له سه‌ده‌ی حه‌وتدا کوژرا.
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن له ئاکامی ئۆتۆمبێل ته‌قاندنه‌وه‌یه‌ک هه‌ر ئه‌مڕۆ 5 شه‌ممه به‌لانی که‌م 15 شیعه ئاینزا کوژراون .
پۆلیس ده‌ڵێت له‌م هێرشه‌ی له شارۆچکه‌ی موسه‌یه‌ب ڕوویداوه ئه‌و شیعانه‌ی کردۆته ئامانج که له مه‌ڕاسیمی چله‌ی ئیمام حوسه‌ین له شاری که‌ربه‌لا ده‌گه‌ڕانه‌وه.
ساڵانی پێشووش هاوکاتی ئه‌م چله‌یه یاخیبوان هێرشیان ده‌کرده سه‌ر کاروانی شیعه‌کان.
دره‌نگانێکی ڕۆژی چوارشه‌ممه ئۆتۆمبێلێک له‌ناو یه‌کێک له‌و کاروانانه‌دا ته‌قییه‌وه و دوو که‌س کوژران.
کوژرانه‌که‌ی ئیمام حوسه‌ین، دابه‌شبوونی ئاینی ئیسلامی به‌سه‌ر شیعه و سوننه‌دا جێگیرکرد.