سه‌رۆک ئۆباما ده‌یه‌وێت کۆنگرێس 1ی مانگی 1 کۆبێته‌وه‌

سه‌رۆک ئۆباما داوای له‌ کۆنگرێس کرد له‌ 1 ی مانگی 1 دا کۆببێته‌وه‌ بۆ ڕێگاگرتن له‌ زیاد کردنی بودجه‌و که‌م کردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌کانی حکومه‌ت.
له‌ وتاری هه‌فتانه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌یدا سه‌رۆک ئۆباما ڕایگه‌یاند له‌گه‌ڵ دیموکرات و کۆمارییکانی کۆنگرێسدا کار ده‌کات بۆ دانانی پلانێک تا خه‌رجییکانی حکومه‌ت به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رپرسیارانه‌ که‌م بکرێنه‌وه‌ و داوا له‌ ئه‌مه‌ریکاییه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان بکرێت که‌ هه‌ندێک باجی زیاتر بده‌ن. هه‌رچه‌نده‌ به‌ڕێز ئۆباما گوتیشی ژماره‌یه‌ک له‌ ڕێبه‌رانی کۆنگرێس ڕێگا ناده‌ن پلانێکی له‌و جۆره‌ ده‌نگی له‌ سه‌ر بدرێت.