ئاژانسی دهنگوباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس ڕایگه‌یاند کاربهدهسێـکی کورد گوتوویه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی خۆی بۆ ده‌ره‌وه ڕاگرتووه به‌هۆی ناکوکی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی به‌غدادا له‌سه‌ر پـێدانی پاره‌ی ئه‌و کۆمپانیانه‌ی نه‌وته‌که به‌رهه‌م ده‌هێنن.
عه‌لی حسێن به‌لۆ ڕاوێژکاری وه‌زاره‌تی سامانه سـرووشتیـیهکان له حکومه‌تی هه‌رێم گوتوویه‌تی حکومه‌تی عێراق ته‌نها 650 ملیار دیناری داوه له‌و ترلیۆن دیناره‌ی که له مانگی نۆدا ڕێـکه‌وتنی له‌سه‌ر کرابوو. گوتیشی بڕیاربوو هه‌تا ئه‌مڕۆ 25 ی مانگی دوازده حکومه‌تی عێراق بڕی دووه‌می ئه‌و پاره‌یه بدات، به‌ڵام به‌ڵێنه‌که‌ی به‌جێ نه‌گه‌یاندووه، بۆیه حکومه‌تی هه‌رێم ناچاره هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی خۆی ڕابگرێت.
فه‌یسه‌ڵ عه‌بدوڵڵا گوته‌بێژی حسێن شه‌هرسـتانی جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری عێراق بۆ کاروباری وزه، پشـتڕاستی کرده‌وه که حکومه‌تی عێراق ته‌واوی پاره‌که‌ی نه‌ناردووه، هۆکاره‌که‌شی گه‌ڕانده‌وه بۆ پابه‌ند نه‌بوونی هه‌رێم به ناردنی 200 هه‌زار بۆشکه نه‌وت له ڕۆژێـکدا.