کاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانستان ڕایانگه‌یاند له‌و تۆمه‌ته ده‌کۆڵنه‌وه که له‌لایه‌ن پاکستانی دراوسێوه خراوه‌ته پاڵیان گوایه هێزه‌کانی ئه‌فغانی به دڵڕه‌قانه له هاووڵاتیانی پاکستانیان داوه.
ئه‌م ناڕه‌زاییه ڕۆژی شه‌ممه له‌لایه‌ن ئۆفیسی ده‌ره‌وه‌ی ئیسلام‌ئاباد ڕاگه‌ێندرا، به‌ڵام هیچ ورده‌کارییه‌ک نه‌دراوه له‌وه زیاتر که هه‌ر 29 که‌سه‌که‌ی ئازار دراون به‌ڵگه‌نامه‌ی ته‌واویان پێبووه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان جانان مۆسازای ڕایگه‌یاند هیچ زانیارییه‌کی له سه‌ر ئه‌و تۆمه‌ته به دهستنهگهیشتووه به‌ڵام کابول هه‌وڵ ده‌دات له‌و باره‌یه‌وه لێکۆڵینه‌وه بکات.
شایانی باسه په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵات له ئێستادا خراپه، له کاتێکدا حکومه‌تی کابول ئیسلام‌ئاباد تاوانبار ده‌کات به‌وه‌ی پشتیوانی له یاخیبوانی تالیبان ده‌کات.