ده‌سته‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆی ئه‌مه‌ریکایی که لێـکۆڵینه‌وه له هێرشه‌که‌ی 11ی سێپته‌مبه‌ری ئه‌مسـاڵ ده‌کات، ئه‌وه‌ی کرایه سه‌ر کونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له شـاری بنغازیی لیبیا و بووه مایه‌ی کوژرانی 4 ئه‌مه‌ریکایی، گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که به شێوه‌یه‌کی گشـتی که‌موکوڕی له گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی ئاسایشی کونسوڵخانه‌که‌دا هه‌بووه.
ده‌سته‌که ده‌ڵێت که‌موکوڕی زۆر له نێو کاری دوو ئۆفیسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌دا هه‌بوون و بوونه‌ته مایه‌ی بێ ئاماده‌یی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێرشی تێرۆرستی له کۆنسوڵخانه‌که‌دا.
هه‌روه‌ها ده‌سته‌که ده‌ڵێت له کاتی هێرشه‌که ژماره‌ی پاسه‌وانان له کونسوڵخانه‌که که‌م بووه، هه‌رچه‌نده پـێشـتر چه‌ند جارێـک دیـپـلۆماتهکان داوای پاسه‌وانی زیاتریان کردووه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه یه‌ک له کوژراوه‌کان کرستۆفه‌ر ستیفنس باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له لیبیا بوو. له‌وه‌تای سـاڵی 1988 وه ئه‌مه یه‌که‌م جاره باڵیۆزێـکی ئه‌مه‌ریکایی بکوژرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دوو گه‌وره ئه‌ندامی ده‌سته‌که، تۆماس پـیکڕینگ باڵیۆزی خانه‌نشین و ئه‌دمیراڵ مایکڵ مۆڵن سه‌رۆکی پـێشووی سـتوونه له‌شـکر، له باره‌ی ئه‌نجامی لێـکۆڵینه‌وه‌که شایه‌تی خۆیان بده‌ن له به‌رده‌م هه‌ردوو کۆمیته‌ی کاروباره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سینات و نوێنه‌راندا. کۆبوونه‌وه‌که له پشـت ده‌رگای داخراوه‌وه ده‌بێت.
ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌ش کاربه‌ده‌سـتانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه شـایه‌تی خۆیان له به‌رده‌م هه‌ردوو کۆمیته‌که‌دا ده‌ده‌ن، به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی ئاشکرا.