کاربه‌ده‌ستانی عێراق ده‌ڵێن به هۆی بۆمب ته‌قاندنه‌وه و ته‌قه‌کردن له سه‌رانسه‌ری وڵات به لای که‌م 26 که‌س کوژراون، نزیک به نیوه‌یان له ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کانی باکور-ه نێوان حکومه‌تی خۆدموختاری کورده‌کانی عێراق و حکومه‌تی ناوه‌ندیی به‌غدا.
له یه‌کێک له کوشنده‌ترین هێرشه‌کانی دوشه‌ممه‌دا، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبێلی مینڕێژکراو 7 که‌س له گوندێک کوژران له نزیک شاری موسڵ له پارێزگای نه‌ینه‌وا له باکوری عێراق. که‌مایه‌تی شه‌به‌ک نیژاد دانیشتوانی ئه‌م گونده پێکده‌هێنن.
به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی 2 ئۆتۆمۆبێلی مین ڕێژکراوی تر له ناوچه‌ی شیعه‌نشینی شاروچکه‌ی توز خۆرماتو له پارێزگای سه‌لاح ئه‌دین 5 که‌س کوژران. ژماره‌یه‌ک بۆمب له نزیک شاروچکه‌ی به‌عقوبه له پارێزگای دیاله ته‌قینه‌وه، له ئاکام نه‌فه‌رێک کوژرا.
هه‌ر سێ پارێزگاکانی نه‌ینه‌وا، سه‌لاح ئه‌دین، و دیاله هاوسنورن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی خۆدموختاری کورده‌کان، که ده‌خوازێت ناوچه کوردنشینه‌کانی ئه‌م 3 پارێزگایانه تێکه‌ڵی هه‌رێم بکاته‌وه سه‌ره‌ڕای دژایه‌تی توندی به‌غدا.
تا ئاماده‌کردنی ئه‌و هه‌واڵه، که‌س به‌رپرسیاره‌تی هێرشه‌کانی دوشه‌ممه‌ی نه‌گرتۆته ئه‌ستۆ و هه‌روه‌ها که‌س خۆی به به‌رپرسیاری هێرشه‌کانی ڕۆژی پێشتریش نه‌ناساندوه.
پارێزگاری که‌رکوک نه‌جمه‌دین که‌ریم به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت که کاربه‌ده‌ستان گومان ده‌که‌ن تێرۆریستانی ئه‌لقاعیده ده‌ستیان له تازه‌ترین هێرشه‌کان داهه‌بێت به مه‌به‌ستی هاندانی زیاتری گرژی تایفی و ناکۆکی سیاسی نێوان کوردستانی عێراق و حکومه‌تی فیدڕاڵ.