له ئێستا ڕوانینی زۆرێک له شیکه‌ره‌وه سیاسیه‌کان به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا ده‌ڕوات که ده‌ڵێن ده‌وڵه‌تی یاسای نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق به‌رپرسیارێتیه‌کی گه‌وره‌ی قه‌یرانه‌کانی عێراقی له ئه‌ستۆیه.
شوان موحه‌مه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی هاوڕایه و ده‌ڵێت ده‌وڵه‌تی یاسا نه‌یتوانیوه به شێوه‌یه‌کی دروست فه‌رمانڕه‌وایه‌تی عێراق بکات و سوربوونی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌سه‌ر ئه‌و ڕێبازه سیاسیه‌ی خۆی هۆکاره بۆ که‌وتنه‌وه‌ی قه‌یرانی زیاتری سیاسی له وڵاته‌که‌دا.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز موحه‌مه‌د ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا پیاده‌ی ده‌کات ئه‌گه‌ر کارنامه‌ی ده‌ره‌کی نه‌بێت ئه‌وا بێگومان له به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی ده‌وروبه‌ردا ده‌بێت.
شوان موحه‌مه‌د ده‌شڵێت زیاده‌ڕۆییه‌کانی هه‌م مالیکی و هه‌میش هه‌ندێک له ئه‌ندامانی ده‌وڵه‌تی یاسا مه‌رجه‌عی شیعه‌کانیشی گرتۆته‌وه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:

Your browser doesn’t support HTML5
وتووێژ له‌گه‌ڵ شوان موحه‌مه‌د