ئازاد مورادیان: که‌سێک‌ بڕیاربێت ببێت به‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌بێت به‌پارێزه‌وه‌ بۆچونه‌کانی ده‌ربڕێت

سوزان را‌یس باڵیۆزی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ نامه‌یه‌کدا داوای له‌ سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما کردووه‌ ناوی بکێشێته‌وه‌ له‌ وه‌به‌رچاوگرتنی یاخود کاندیدکردنی بۆ جێگرتنه‌وه‌ی هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته ‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا که‌ له‌سه‌ر ڕۆیشتنه‌، سه‌رۆک ئۆبامه‌ش داواکه‌ی خانم سوزان را‌یسی قه‌بوڵ کردووه‌. له‌م باره‌یه‌وه‌ دکتۆر ئازاد مورادیان سه‌رۆکی کۆمیته‌ی کوردی ئه‌مه‌ریکا بۆ دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران بنکه‌ له‌ کالیفۆرنیا له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم بۆ‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌دوێت.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژی ئازاد مورادیان