کۆمیته‌ی به‌رگریکردن له ڕۆژنامه‌وانان بنکه له ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ژماره‌ی په‌یامنێرانی له به‌ندیخانه‌کانن له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا گه‌یشته ئاستی هه‌ره به‌رزی له‌مساڵدا.
کۆمه‌ڵه‌که ناوی تورکیا و ئێران و چینی له سه‌روو لیستی وڵاتانی هه‌ره خراپه‌وه بۆ ده‌ستگیرکردنی رۆژنامه‌وانان داناوه و ده‌ڵێت حکومه‌تی ئه‌و وڵاتانه هه‌وڵه‌کانیان بۆ ترساندن ڕۆژنامه‌وانان و سزادانیان زیادکردووه به مه‌به‌ستی ده‌مکوتکردنی ڕه‌خنه‌کانی میدیاوه.
ڕاپۆرته‌که له ڕۆژی سێیشه‌ممه‌دا بڵاوکرایه‌وه و تێدا هاتووه 232 نووسه‌ر و سه‌رنووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وانانی وێنه‌گر له یه‌کی مانگی دیسه‌مبه‌ره‌وه له به‌ندیخانه‌کاندان که ئه‌ویش سه‌جه‌ره‌ی هه‌ره به‌رزه له‌وه‌تای ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه ده‌ستی به کۆکردنه‌وه‌ی زانیاریـیه‌کان کردووه له ساڵی 1990 وه. ژماره‌که به له‌سه‌دا 30 به‌راورد به ساڵی پار زیادیکردووه.
هه‌تاکو ئه‌مڕۆش 65 ڕۆژنامه‌وان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا له ساڵی 2012 دا کوژراون.
تورکیا 49 ڕۆژنامه‌وانی له به‌ندیخانه‌کانی گلداوه‌ته‌وه که ژماره‌که له هه‌موو وڵاتانی تر زیاترێکه. ده‌یه‌ها ڕۆژنامه‌وانانی و سه‌رنووسه‌رانی کورد به تۆمه‌ته‌کانی په‌یوه‌ندی به تیرور و پیلانه‌کانی دژ حکومه‌ته‌وه هه‌یه له به‌ندیخانه‌دان.
ئێران دووهه‌مینه له‌سه‌ر لیسته‌که و تیایدا 45 ڕۆژنامه‌وان له به‌ندیخانه‌دان که هه‌ڵمه‌تێکی ده‌مکوتکردنی له دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی مشتومڕکراو له‌سه‌ری ده‌ستپێکردووه. چین سێیهه‌مه و 19 له کۆی 32 ڕژنامهوان له که‌مینه‌ی موسوڵمانه‌کانی ئوگور و کۆمه‌ڵه‌کانی تبتهوهن.