37 قوتابی منداڵ ده‌سوتێن به‌ هۆی که‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له‌ قوتابخانه‌یان له‌ گوندی شیناوی سه‌ر به‌ پیرانشار

37 قوتابی منداڵ ده‌سوتێن به‌ هۆی که‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له‌ قوتابخانه‌یان له‌ گوندی شیناوی سه‌ر به‌ پیرانشار

مه‌سعودکوردپور: به‌ هۆی نه‌بونی تواناکانی پزشکی، منداله‌ سوتاوه‌کان بۆ نه‌خۆشخانه‌کانی ورمێ و ته‌ورێز گواستراونه‌ته‌وه.‌
ئاژانسی ده‌نگوباسی خوێندکاران ی ئێران-ئیسنا- له‌ زاری نوێنه‌ری خه‌ڵکی سه‌رده‌شت و پیرانشار (خانێ) ڕه‌سوڵ خزری ڕایگه‌یاند به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌ ڕووداوی ئاگرگرتنی پۆلێکی کچان(له‌ قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی کچان له‌ گوندی شیناوێ) 37 قوتابی سوتاون که‌ 29 بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌ک له‌ شاری ورمێ به‌ڕیکراون و ده‌ڵێت 6 که‌سیان به‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌شیان زیاتر له‌ سه‌تا 46 و 50 سوتاون بۆ نه‌خوشخانه‌ له‌ ته‌ورێز گواستراونه‌ته‌وه‌. ئه‌و ده‌ڵێت ،" ئێمه‌ هه‌وڵ ده‌دێن تا وه‌زیری خوێندن و په‌روه‌رده‌ لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت."
‌ ڕۆژنامه‌وان مه‌سعودکوردپور له‌ گفتوگۆی له‌ گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا دا به‌ وردی باسی ئه‌م رووداوه‌ ده‌کات و ده‌ڵێت ئاگره‌که‌‌‌ به‌ هۆی کوره‌یه‌کی نه‌وتییه‌وه‌ بووه‌. کوردپور ده‌شڵێت به‌ هۆی نه‌بونی تواناکانی پزشکی، منداله‌ سوتاوه‌کان بۆ نه‌خۆشخانه‌کانی ورمێ و ته‌ورێز گواستراونه‌ته‌وه.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ له‌ گه‌ڵ مه‌سعود کوردپور