فه‌ڕه‌نسا پێشتر گوتوویه‌تی دان ده‌نێت به حکومه‌تی کاتی ئۆپزسیۆنی سوریادا و داواشی له لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن کردووه تا به زوویی کار له‌سه‌ر پێکهێنانی ئه‌و جۆره حکومه‌ته بکه‌ن.
ڕه‌دیف موسته‌فا، پارێزه‌ر و چالاکوانی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت به‌ڵێ پێویسته هه‌موو لایه‌ک پشتیوانی ته‌واو له هاوبه‌ندی نوێی ئۆپزسیۆنی سوریا بکه‌ن، به‌ڵام ده‌شڵێت هه‌نگاوی هه‌ره سه‌ره‌تایی بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی کاتی کۆکردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئۆپزسیۆنهکانه، وه‌لێ مه‌خابن ئه‌م هاوبه‌ندیه نوێیه دووچاری نه‌خۆشیه‌کانی هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی سوریا بووه و ده‌شڵێت سه‌خته له‌م ڕه‌وشه‌دا بگوترێت هاوبه‌ندی ئۆپزسیۆنی سوریا نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو گه‌لی سوریا ده‌کات.
به‌ڕێز موسته‌فا ده‌شڵێت به‌هۆی ئاڵۆزیه‌کانی ڕه‌وشی سوریا و درێژه‌کێشانی سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لی سوریا وایکردووه هێزه توندڕه‌وه ئیسلامیه‌کان بێنه ناو شۆڕشه‌وه و به دووریش نازانرێت ئه‌گه‌ر هه‌روا به‌رده‌وام بن ئه‌وا له‌وانه‌یه سوریا بکه‌نه ئه‌فغانستانێکی نوێ.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ ڕه‌دیف موسته‌فا، پارێزه‌ر و چالاکوانی مافه‌کانی مرۆڤ کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:

Your browser doesn’t support HTML5
وتووێژ له‌گه‌ڵ ڕه‌دیف موسته‌فا