باڵیۆزی ئه‌مریکا له عێراق له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا ژماره‌یه‌ک کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌وره‌کاربه‌ده‌ستانی وڵاته‌که‌دا کردووه و باس و خواس له‌سه‌ر قه‌یرانی سیاسی وڵاته‌که کراوه.
دکتۆر ڕه‌وه‌ز خۆشناو ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له ساڵی 2003 وه تا ئێستا رۆڵی خۆی هه‌بووه له به‌ره‌وپێشبردن و سه‌رخستنی پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا، هه‌ربۆیه‌شه ئێستاش ده‌توانێت هه‌مان ئه‌و ڕۆڵه گرنگه‌ی خۆی ببینێت له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی وڵاته‌که‌دا.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر خۆشناو ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که به‌ڵێ ناکۆکی و جیاوازی له ڕوانینه‌کاندا بۆ ده‌ستوری عێراق هه‌ن ، وه‌ک ده‌ڵێت کورد له عێراقدا له‌گه‌ڵ جێبه‌جێکردنی یه‌ک به یه‌کی به‌نده‌کانی ده‌ستوری عێراقدایه، به‌ڵام لایه‌نه‌کانی تر هه‌ر یه‌که‌و به‌پێی پڕۆژه‌ی سیاسی خۆی سه‌روسه‌ودا له‌گه‌ڵ ده‌ستوردا ده‌که‌ن.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:

Your browser doesn’t support HTML5
وتووێژ له‌گه‌ڵ دکتۆر ڕه‌وه‌ز خۆشناو