ئه‌مڕۆ هه‌ینی میسریـیه‌کان بۆ هه‌شته‌مین ڕۆژی له‌سه‌ر یه‌ک له گۆڕه‌پانی ته‌حریری قاهیره‌ی پایته‌خت گردبوونه‌وه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له دژی سه‌رۆک محه‌مه‌د مورسی، ئه‌مه‌ش هاوکاتی په‌سه‌ندکردنی به‌رنووسی ده‌ستوری نوێی وڵاته‌که له لایه‌ن ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌سـتور.
ده‌سته‌که که زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌کانی سه‌ر به پارته ئیسلامیـیه‌کانن، له‌م به‌رنووسی دهسـتورهدا پـێشـنیاریان کردووه شه‌ریعه‌تی ئیسلامی بـبێته سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی بۆ دانانی یاساکانی وڵاته‌که. هه‌ر له پاش نیوه‌ڕۆی پـێـنجشه‌ممه‌وه هه‌تا به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌سته‌که به خێرایی تاووتوێـکردنی ئه‌و 234 به‌نده‌ی به‌رنووسه‌که‌ی کردووه. پاشـان حوسام ئهلغریانی سه‌رۆکی ده‌سـته‌که ڕایگه‌یاند که‌وا ئه‌وان له کاره‌که‌یان به ئه‌نجام گه‌یاندووه و سه‌رۆک مورسی لێئاگادارده‌که‌نه‌وه.
پـێشـبینی ده‌کرێت سه‌رۆک مورسی هه‌تا ڕۆژی شه‌ممه ڕه‌زامه‌ندی خۆی له‌سه‌ر ده‌ربـبڕێت. پاشـان له ماوه‌ی 15 ڕۆژدا ڕاپـرسی گشـتی له‌سه‌ر بکرێت.
جێی ئاماژه‌یه پـێشـتر نزیکه‌ی30 ئه‌ندامی کرستیان و لیبراڵی ناو ده‌سـته‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌سـتوره‌که کشانه‌وه‌ی خۆیان ڕاگه‌یاند. ده‌ڵێن ئیسلامیـیه‌کان دیانه‌وێت له ڕێگه‌ی ده‌سـتوره‌وه به زۆر بیروباوه‌ڕی خۆیان به‌سه‌ر هه‌موو میسریـیه‌کاندا بسه‌پـێنن.