فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی ئیسرائیل بۆردومانی ده‌یان ئامانج و نیشانه‌ی توندڕه‌وانیان کردووه له که‌رتی غه‌ززه.
ئه‌م بۆردومانانه‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، یه‌ک ڕۆژ پاش هێرشێکی موشه‌کی ئیسرائیل هات بۆسه‌ر غه‌ززه که تیایدا گه‌وره سه‌رکرده‌یه‌کی له‌شکریی ڕیکخراوی حه‌ماس کوژرا.
هه‌ر دوێنێ چوارشه‌ممه ژماره‌یه‌ک موشه‌ک له غه‌ززه‌وه گیرانه ئیسرائیل و له ئاکامی یه‌کێک له‌و هێرشه موشه‌کیانه به‌لانی که‌م 3 ئیسرائیلی کوژراون.
کاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی ئیسرائیلی ئاگاهییان داوه به دانیشتوانی باشوری ئیسرائیل تا خۆیان له‌و هێرشانه بپارێزن.
له باشوری ئیسرائیل خوێندنگاکان داخراون و به هه‌مان شێوه زۆرێکیش له کارداریه‌کان داخراون.
له که‌رتی غه‌ززه فه‌له‌ستینیه‌کانیش ده‌ستیان کردووه به خۆپاراستن پاش ئه‌وه‌ی ئیسرائیل ڕاگه‌یاندنی بۆ بڵاوکردونه‌ته‌وه تا دووربکه‌ونه‌وه له‌و باڵه‌خانه و شوێنانه‌ی له‌لایه‌ن باڵه له‌شکرییه‌که‌ی حه‌ماسه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن.
کۆماری ئیسلامی ئێران ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی ئیسرائیلی کردووه بۆ سه‌ر که‌رت غه‌ززه.
ته‌له‌فزیۆنی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئێران له زاری ڕامین میهمان په‌رست، ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانه‌وه ده‌ڵێت ئه‌و هێرشانه‌ی ئیسرائیل تێرۆریزمی به به‌رنامه‌ن.
میهمان په‌رست ده‌شڵێت بێده‌نگ بوونی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی له‌و هێرشانه وه‌های کردووه ده‌وڵه‌تی جوله‌که سیاسه‌تی شه‌ڕانگێزیانه‌ی زیاتر بگرێته به‌ر.
له لایه‌کی تره‌وه دره‌نگانێکی ڕۆژی جوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نا ئاسایی کردووه له‌سه‌ر ڕه‌وشی که‌رتی غه‌ززه.
وه‌ک مارگرێت به‌شیر، په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به ده‌گمه‌ن ئه‌م جۆره کۆبوونه‌وانه ده‌کات له دره‌نگانێکی شه‌ودا.

Your browser doesn’t support HTML5
ده‌قی ڕاپـۆرته‌که