سه‌رۆکی تورکیا پشـتڕاستی کرده‌وه که‌وا ئانکه‌ره وتووێژ له‌گه‌ڵ ناتۆدا ده‌کات له باره‌ی دانانی سیسته‌می به‌رگری له‌سه‌ر خاکی تورکیا به مه‌به‌سـتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی شیانی هه‌ر هێرشێـکی موشه‌کی له لایه‌ن سوریاوه.
عه‌بدوڵڵا گول ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه ئه‌مه‌ی بۆ ڕۆژنامه‌وان ڕاگه‌یاند، گوتیشی تورکیا نیازی نیـیه بکه‌وێته شه‌ڕه‌وه له‌گه‌ڵ سوریا، به‌ڵام ده‌یه‌وێت ڕێوشوێنی پـێویست بگرێته‌به‌ر له ڕووی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک که شیانی هه‌بێت له سوریاوه بێت.
دوێنێ چوارشه‌ممه‌ش کاربه‌ده‌سـتێـکی گه‌وره له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا گوتی وڵاته‌که‌ی به په‌له داوایه‌کی فه‌رمی له ناتۆ ده‌کات بۆ دانانی موشه‌کی پاتریۆت له‌سه‌ر سـنووره‌کانی له‌گه‌ڵ سوریادا.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه پـێشـتر ناتۆ دوو جار موشه‌کی پاتریۆتی له تورکیا دانابوو، یه‌که‌میان له سـاڵی 1991 و دووه‌م له سـاڵی 2003 و هه‌ردووکیان له ده‌می شه‌ڕه‌کانی عێراقدا بوون.