له لایه‌کی دیکه‌وه سه‌رۆک وه‌زیری بریتانیا ده‌یڤد کامیرۆن ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه پـێشـنیاری کرد ڕێـگه بدرێت به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریا به سه‌لامه‌تی وڵاته‌که‌ی جێبهێڵێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وه کۆتایی به شه‌ڕی ناو ئه‌و وڵاته ده‌هێنێت.
له چاوێـکهوتنێـکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیـیه، کامیرۆن گوتی ده‌بێت کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی بژاره‌ی ده‌رکردنی ئه‌سه‌د له‌و وڵاته وه‌لاوه نه‌نێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وه ده‌بێته مایه‌ی کۆتاییهێنان به شه‌ڕی ناوخۆی سوریا.
گوتیشی ئه‌و پـێشـنیاری ئه‌وه ناکات ئه‌سه‌د به‌ره‌و بریتانیا ده‌ربچێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت بڕوات، ئه‌وا له‌وانه‌یه بۆی ڕێـکبخرێت.
پاشـان کامیرۆن گوتی هه‌ست به نائۆمێدیهکی زۆر ده‌که‌ین که ناتوانین هیچ له‌وه زیاتر بکه‌ین بۆ ڕاگرتنی ئه‌و خوێن ڕشتنه‌ی له سوریا ڕووده‌دات. گوتیشی شکستهێنانی زلهێزانی جیهان له ڕاگرتنی هێرشی هێزه‌کانی ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر ئۆپـۆزسیۆن په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌شه به نێوچه‌وانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێسـتا ڕووسیا و چین چه‌ندین جار ئه‌و پـرۆژه بڕیارانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیان ڤیتۆکردووه که تیایاندا باس له سزای توند له دژی حکومه‌تی سوریا کراوه.