له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکادا، شه‌وی دوێنێ شه‌ممه سه‌رۆکی پـێشـووتری ئه‌مه‌ریکا بێڵ کلنتن له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆباما بوو له ویلایه‌تی ڤێرجینیا.
بێڵ کلنتن دوێنێ شه‌و له گۆڕهپانێـکدا له شـاری برسـتۆی ڤێرجیننیا که زیاتر له 24 هه‌زار که‌سی لێ‌بوو، جارێـکی دیکه پشـتیوانی ته‌واوی خۆی بۆ سه‌رۆک ئۆباما ده‌ربڕی و گوتی" ده‌نگم له خزمه‌تی سهرۆکهکهمدایه."
ئه‌م پـشـتیوانیـیه تونده‌ی بێڵ کلنتن بۆ براک ئۆباما له کاتێـکدایه که ته‌نها دوو ڕۆژ بۆ ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه‌که ماوه‌ته‌وه.
ڕا وه‌رگرتنه گشـتیـیه‌کان نیشـانی ده‌ده‌ن ئاستی جه‌ماوه‌رێتی هه‌ردوو کاندید له چه‌ند ویلایه‌تێـکی گرنگی له یه‌که‌وه نزیکن، وه‌کو ویلایه‌ته‌کانی کۆلۆرادۆ و فلۆریدا و ئۆهایۆ و ڤێرجینیا. سه‌رۆک ئۆباما بڕێـک له ئۆهایۆ و ڤێرجینیا له پـێشه‌وه‌یه، به‌ڵام ڕامنی له کۆلۆرادۆ پشـتیوانی که‌مێک زیاتره، له فلۆریداش هه‌ردوو کاندید یهکسـانن.
ئه‌م چوار ویلایه‌ته به ویلایه‌ته ڕاڕاکان ناسراون، به‌ڵام له هه‌مان کاتیـشدا کاریگه‌ری زۆریان له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا هه‌یه.
دوێنێ شه‌ممه له ویلایه‌تی نیوهامشه‌ر، که ئه‌ویش له ویلایه‌ته ڕاڕاکانه، میت ڕامنی سه‌رقاڵی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی خۆی بوو و به لایه‌نگرانی خۆی گوت سه‌رۆک ئۆباما بهڵێـنهکانی خۆی به‌جێ نه‌گه‌یاندووه.
بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه میت ڕامنی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی خۆی له ویلایه‌ته‌کانی ئایاوا و ئۆهایۆ و په‌نسلڤانیا و ڤێرجینیا به‌ڕێوه‌به‌رێت و پاشـان بۆ دووشه‌ممه جارێکی دیکه بۆ نیوهامشه‌ر و ڤێرجینیا و ئۆهایۆ بگه‌ڕێته‌وه و هه‌روه‌ها بهیانیـیهکهشی سه‌ردانی فلۆریدا بکات. چاوه‌ڕوانیش ده‌کرێت شه‌وی سێشه‌ممه که شه‌وی ده‌نگدانه‌که‌یه، له شاری بۆستنی ناوه‌ندی ویلایه‌ته‌که‌ی خۆی ماسه‌چوسس چاودێری ئه‌نجامه‌کان بکات.
سه‌رۆک ئۆباماش بۆ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه جارێـکی دیکه سه‌ردانی ئۆهایۆ و نیوهامشه‌ر و فلۆریدا و کۆلۆرادۆ ده‌کاته‌وه. بۆ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش دیسانه‌وه ده‌چێته‌وه بۆ ویسکانسن و ئایاوا و ئۆهایۆ. شه‌وی ده‌نگدانه‌که‌ش له شـاره‌که‌ی خۆی شیکاگۆی ناوه‌ندی ویلایه‌تی ئیلینۆی ده‌بێت.