سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما به‌نیازه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌ردانی ویلایه‌تی نیوجێرزی بکات، ئه‌مه‌ش هاوکاتی دانیشـتوانه‌که‌ی سه‌رقاڵی لابردنی ئاسه‌واری یه‌کێـک له خراپـترین کاره‌سـاتی سـرووشتین که هه‌تا ئێسـتا دووچاری بووبن.
سه‌رۆک ئۆبامای دیموکرات و فه‌رمانڕه‌وای نیوجێرزی کرس کرسـتی کۆماری که زۆر جار ناکۆکن، وا ئه‌مڕۆ به نیازن پـێـکه‌وه سه‌ردانی ئه‌و شـوێنانه بکه‌ن که له ئاکامی زریانی ساندی زیانیان پـێـکه‌وتووه و هه‌روه‌ها سوپاسی کارمه‌ندانی ده‌زگا فریاگوزاریـیه‌کان بکه‌ن بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی داویانه له به‌هاناچوونی خه‌ڵـکی و پاراسـتنی سه‌روه‌ت و سامانیان.
ڕۆژی سێشه‌ممه کرس کرسـتی ده‌ستخۆشی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما کرد بۆ ئه‌و کاردانه‌وه به‌رچاوه‌ی هه‌یانبووه له به‌رامبه‌ر زریانه‌که‌دا.
هاوکات لهشـکرێـک له کارمه‌ندانی فریاگوزاری و ده‌زگا خزمه‌تگوزاریـیه‌کان ده‌سـتیان کردووه به خاوێنکردنه‌وه‌ی ناوچه‌کانی زیانیان به‌رکه‌وتووه.
بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی نیویۆرک ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ده‌کرێته‌وه، ئه‌مه‌ش پاش دوو ڕۆژ له داخسـتنی. هه‌روه‌ها دوو له سێ فڕۆکه‌خانه‌که‌ی نیویۆرک ده‌سـتیان کردووه به ڕایـیکردنی ژماره‌یه‌ک له گه‌شـته ئاسـمانیـیه‌کانیان، به‌ڵام فڕۆکه‌خانه‌ی لێگاردیای نێوده‌وڵه‌تی به‌هۆی ئه‌و زیانانه‌ی له ئاکامی لافاوی زریانه‌که پـێیکهوتووه، هێشـتا به داخراوی ماوه‌ته‌وه.
هێڵه‌کانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و میترۆ و پاس که ئه‌وانیش له دوو ڕۆژی ڕابردوو ڕاگیران، وا ئه‌مڕۆ ده‌ست بهکاردهکهنهوه.
زریانه‌که زیانی هه‌ره گه‌وره‌ی به هه‌ردوو ویلایه‌تی نیویۆرک و نیوجێرزی گه‌یاند. دوایـین ئاماری قوربانیـیانی زریانه‌که ده‌ڵێت به لایه‌نی که‌م 45 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه.