فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی سوریا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3 جار بۆردومانی معه‌ره‌ت ئهلنوعمانیان کردووه که شـارۆچکه‌یه‌کی سـتراتیژیـیه و که‌وتووه‌ته سه‌ر ڕێـگای حه‌له‌ب- دیمه‌شق و له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه له ژێر ده‌سـتی سهرههڵـداواندایه.
هاوکات هێزه زه‌مینیـیه‌کانی حکومه‌ت له هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر ئه‌و شـارۆچکه‌یه به‌رده‌وامبوون تاوه‌کو ده‌سـتی بهسهردابگرنهوه.
له لایه‌کی دیکه‌وه چالاکوانان ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ به لایه‌نی که‌م 113 که‌س له وڵاته‌که‌دا کوژراون و 4 ژن و 3 منداڵیان له نێودایه.
ده‌شڵێن له دێر بعهلبهی حومس شه‌ڕ و پـێـکدادان له نێوان له‌شـکری ئازاد و هێزه‌کانی حکومه‌ت ڕوویانداوه و له ئاکامدا 5 تانکی حکومه‌ت تێـکشـکاون و 50 سه‌ربازیش به دیلی گیراون.
هه‌واڵیش هه‌ن باس له بۆردومانکردنی حکومه‌ت ده‌که‌ن بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌کی ڕیف دیمه‌شق و ڕیف لازقیه و دێر ئه‌لزور و ئیدلیب.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی بنکه له بریتانیا ده‌ڵێت هه‌ر ئه‌مڕۆ بۆ یه‌که‌م جار فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگی بۆردومانی ناوچه‌یه‌کی دیمه‌شقی پایته‌ختی کردووه. ده‌ڵێت فڕۆکه‌که 4 بۆمبی هه‌ڵداوه بۆ سه‌ر ناوچه‌یه‌کی ڕۆژهه‌ڵاتی شـاره‌که، ئه‌وه‌ی له پاڵ شـارۆچکه‌ی زهملکاوهیه که له‌وێ شه‌ڕی توند له نێوان هێزه‌کانی حکومه‌ت و ئۆپـۆزسیۆن به‌رپابووه.
حکومه‌تی سوریاش لای خۆیه‌وه ده‌ڵێت کۆمه‌ڵێک چه‌کدار له گه‌ڕه‌کی ڕوکنی دیمه‌شق ته‌قه‌یان له جه‌نه‌ڕاڵی فڕۆکه‌وان عه‌بدوڵڵا مه‌حمود ئه‌لخالیدی کردووه و کوشتوویانه.