سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ڕایگه‌یاند که‌وا هه‌ردوو ویلایه‌تی نیوجێزی و نیویۆرک دووچاری کاره‌سـاتێـکی گه‌وره بوون، پاش چه‌ند کاتژمێرێـک له‌وه‌ی زریانی سـاندی به توندی له ناوچه‌کانی دان و شه‌قامه نزمه‌کانی نوقمی ئاو کردن و وزه‌ی کاره‌بای له به‌شێـکی زۆری ئه‌و دوو ویلایه‌ته بڕی.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی سه‌رۆک ئۆباما وا ده‌کات له بوجه‌ی تایبه‌تی حکومه‌تی فیدراڵی بۆ کاره‌سـات، پاره خه‌رج بکرێت بۆ یارمه‌تیدان له هه‌وڵه‌کانی به هاناچوونهوه.
زریانی ساندی که به باوبۆرانێـکی به‌هێزه‌وه شه‌وی دووشه‌ممه له باشوری نیویۆرکی دا، وا ئێسـتا خاوبووتهوه و به‌ره‌و ناو وڵاته‌که ده‌ڕوات، به‌ڵام هێشـتا خێرایی باکه‌ی نزیکه‌ی 120 کیلۆمه‌تر له کاتژمێرێـکدایه. ده‌زگای که‌شناسی نیشـتیمانی ده‌ڵێت پـێشـبینی ده‌کرێت بۆ ڕۆژی چوارشه‌ممه زریانه‌که بگاته که‌نه‌دا.
زریانه‌که له ئۆقیانوسی ئهتڵهسیـیهوه هات و به باوبۆرانێـکی به‌هێزه‌وه له یه‌کێـک له ناوچه هه‌ره پـڕ دانیشـتوانی وڵاته‌که‌ی دا. به لایه‌نی که‌م بووه‌ته مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتدانی 32 که‌س له ویلایه‌ته‌کانی سه‌ر که‌ناری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریکا که زۆربه‌یان به ڕووداوی هاتوچۆ و که‌وتنی دار و دره‌خته‌وه بوون.
زریانه‌که به شه‌پـۆلێـکی 4 مه‌تر به‌رز له ناوچه‌ی مانهاتنی دا و ژیانی له‌و به‌شه پـڕ جموجۆڵه‌ی نیویۆرک ڕاگرت. زیاتر له یه‌ک ملیۆن که‌س له‌و ناوچه هه‌ره پـڕ دانیشـتوانهی وڵاته‌که بێ وزه‌ی کاره‌با ماونه‌ته‌وه. به گشـتیش زیاتر له 6 ملیۆن ماڵ و شوێنی کار له ویلایه‌ته‌کانی سه‌ر که‌ناری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریکا بێ وزه‌ی کاره‌با ماونه‌ته‌وه.
بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو له نیویۆرک ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ش داخرا، ئه‌مه‌ش یه‌که‌م جاره له‌وه‌تای سـاڵی 1888 وه بۆ دوو ڕۆژ له‌سه‌ر یه‌ک له‌به‌ر خراپـی که‌شوهه‌وا ئه‌م بازاڕه دابخرێت.
هه‌روه‌ها له ناوچه‌ی کوینزی نیویۆرک به لایه‌نی که‌م 50 خانووبه‌ره به‌هۆی بای زریانه‌که‌وه ئاگریان گرت و سووتان.
له ویلایه‌تی نیوجێرزیش چه‌ندین ناوچه دووچاری لافاوبوون و زیاتر له 800 که‌س به‌ره‌و ناوچه‌ی دیکه گواسـترانهوه. ده‌زگای ناو‌کی نیوجێرزی بۆ وزه‌ی کاره‌با که‌وته حاڵه‌تی ئامادهباشـیـیهوه پاش ئه‌وه‌ی ئاسـتی ئاوی لافاوه‌که به‌رزبووه‌وه. کاربه‌ده‌سـتێـکی ده‌زگاکه گوتی هیچ شتێـکی خراپ له ده‌زگاکه ڕووی نه‌داوه که جێی نیگه‌رانی بێت.