ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه زنجیره‌یه‌ک هێرش و ته‌قینه‌وه ناوه‌ڕاست و باکوری عێراقی گرته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 9 که‌س کوژراون و 11 ی دیکه برینداربوون.
نوێترینیان ئه‌و هێرشه بوو که کرایه سه‌ر خاڵێـکی پـشـکنینی سه‌ر به له‌شـکر له ناوچه‌ی مه‌نسوری به‌غدای پایته‌خت. سه‌ره‌تا کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر خاڵی پـشـکنینهکه و 2 سه‌ربازیان کوشتووه، پاشـان بۆمبێـک ته‌قیوه‌ته‌وه له‌و ده‌مه‌ی هێزه‌کانی پـۆلیس گه‌یشـتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌که‌وه و به‌و بۆمبه‌ش 2 پـۆلیس کوژراون و 3 ی دیکه برینداربوون.
له ناوچه‌ی کهمالیـیهی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غداش له ئاکامی هێرشێـک پـۆلیسێـک کوژراوه و یه‌کێـکی دیکه برینداربووه. له ناوچه‌ی کهرادهش هێرشێـک کراوه‌ته سه‌ر خاڵێـکی پـشـکنینی پـۆلیس و پۆلیسێـک کوژراوه.
له که‌رکوک له ناوچه‌ی سه‌ر دۆمیز، بۆمبێـکی لاڕێ به ئۆتۆمبیلی عه‌لی تورکمانی جێـگری سه‌رۆکی به‌ره‌ی تورکمانی ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا منداڵێـک کوژراوه و 2 که‌سی سیڤیلی دیکه برینداربوون.
هه‌ر له که‌رکوک، موشه‌کێـکی کاتیۆشا به‌ر ماڵی ئه‌رشه‌د ئه‌لساڵحی سه‌رۆکی به‌ره‌ی تورکمانی که‌وتووه و زیانێـکی ماڵی گه‌وره‌ی لێـکه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام که‌س پـێوه نه‌بووه.
له شـارۆچکه‌ی سڵێمان به‌گی قه‌زای توزخورماتوو، بۆمبێـکی لاڕێ به هێزێـکی گه‌ڕۆکی پـۆلیسـدا ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی پۆلیسێـک و برینداربوونی 4 ی دیکه.
له پارێزگای موسڵ له ناوچه‌ی ڕهشیدیـیهی باکوری شـاره‌که، هێرش کراوه‌ته سه‌ر خاڵێـکی پـشـکنینی له‌شـکر و له ئاکامدا سه‌ربازێـک کوژراوه و یه‌کێـکی دیکه برینداربووه.