کاربه‌ده‌سـتانی تورکیا ده‌ڵێن سهرههڵداونی کورد هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر خاڵێـکی نیمچه له‌شـکری و هه‌روه‌ها شوێنێـکی له‌شـکری له ناوچه‌یه‌کی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا و له ئاکامدا 3 سه‌رباز و 3 سه‌رهه‌ڵـداو کوژراون و به لایه‌نی که‌م سه‌ربازێـکیش برینداربووه.
ئۆفیسی فه‌رمانڕه‌وای پارێزگای ههکـکاری نزیـک سـنووری عێراق ده‌ڵێت شه‌وی چوارشه‌ممه سه‌رهه‌ڵـداوان له یه‌ک کاتدا به خومپاره و ئاڕپـیجیـیهوه هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر هه‌ردوو شوێنه‌که له ناوچه‌ی چه‌لێ و له‌شـکریش به تۆپـباران و بۆردومانی ههلیـکۆپتهرهوه وه‌ڵامی داونه‌ته‌وه.
به‌ڵام ئاژانسی فوراتی نزیک له په‌که‌که ده‌ڵێت هێرشه‌کان کراونه‌ته سه‌ر 3 سه‌ربازگه و 15 سه‌رباز کوژراون.
تورکیا ده‌ڵێت زیادبوونی هێرشه‌کانی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان (په‌که‌که) له‌م دوایـیانه په‌یوه‌ندی به قه‌یرانی سوریاوه هه‌یه، به‌ڵام په‌که‌که ئه‌و لێـکدانهوهیه ڕه‌تده‌کاته‌وه.