عێفه‌ت مه‌رعه‌شی هاوسه‌ری سه‌ر کۆماری پێشووی ئێران هاشمی ڕه‌فسنجانی له نامه‌یه‌کدا گله‌یی له زیندانی کرانی دوو له منداڵه‌کانی(فائزه و مێهدی هاشمی) ده‌کات. ماڵپه‌ری 'کلمه' هی ئۆپۆزسیۆن نامه‌که‌ی به ته‌واوه‌تی بڵاو کردۆته‌وه.
به پێی 'کلمه' تائێستا نزیکه‌ی 11 کاتژمێر سوال و جواب له‌گه‌ڵ مێهدی کراوه که هیچی په‌یوه‌ندی به‌و تاوانانه نه‌بوه که به‌دژی ئه‌و له دۆسییه‌که‌ی دا ڕاگه‌یندراون.
فائزه و مێهدی هاشمی هه‌ردوکیان له گرتوخانه‌ی ئه‌ڤین له تاران گیراون. فائزه حوکمی شه‌ش مانگ زیندان ده‌کێشێت و مێهدی گیراوه و لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کرێت.
خانم مه‌رعه‌شی له نامه‌که‌دا ڕوی قسه‌کانی له مێهدی و فائزه دا کردووه و پێیان ده‌ڵێت له‌مه به‌دوا بۆ خودا نامه ده‌نێرێت و ده‌ردی دڵی له‌گه‌ڵ ده‌کات.
مه‌رعه‌شی ده‌ڵێت،" من دایکێکم وه‌ک هه‌مو دایکانی تر جه‌رگ سوتاو. ده‌نگی من ده‌نگی ته‌واوی ئهوانو هی ته‌واوی منداڵانی له گرتوخانه‌ن وه‌ک مێهدی و فائزه."
له کاردانه‌وه به نامه‌که‌ی خانم مه‌رعه‌شی، گوڵاڵه شه‌ره‌فکه‌ندی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێموکراتی کوردستان ده‌ڵێت وه‌ک دایکێک خوێندنه‌وه بۆ ئه‌م نامه‌یه ده‌کات . ئه‌و ده‌ڵێت نامه‌که‌ی خانم مه‌رعه‌شی گرنگه چونکه ئه‌و که‌سه خۆی به‌شێک له حکومه‌ت بو داوێنی ڕۆڵه‌ی ئه‌ویشی گرت وئه‌و به‌حسه(مه‌سه‌له‌ی گیران و ئه‌شکه‌نجه‌درانی ڕۆڵه‌کان له گرتوخانه‌کان) قووڵتر ده‌بێته‌وه له داهاتو ده‌کرێت زیاتر به‌دواچون له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بکرێت. سه‌باره‌ت به نوسینی نامه‌که بۆ خودا، خانم شه‌ره‌فکه‌ندی ده‌ڵێت ئه‌وه نیشان ده‌دات که پێیان ده‌ڵێت خودا له لای ئێوه نیه چونکه ئه‌گه‌ر له لای ئێوه بایه، ئه‌من داده‌که‌م بۆ لای ئێوه ده‌هێنا.

Your browser doesn’t support HTML5