ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه تانه‌ر یڵدز وه‌زیری وزه‌ی تورکیا ڕایگه‌یاند که‌وا هه‌نارده‌کردنی گازی سـرووشتی له ئێرانه‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی ده‌سـتیپـێـکرده‌وه پاش ئه‌وه‌ی لوله گازی نێوان هه‌ردوو وڵات چاکـکرایهوه.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له ناوچه‌ی دووگوبهیازید له ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا، ئه‌و لوله گازه تێـکشـکا، به‌ڵام هۆکاری ته‌قینه‌وه‌که ئاشـکرا نه‌کراوه.
وه‌زیری وزه‌ی تورکیا ئاشکراشی کرد ئه‌م ڕاوه‌سـتانی گازه‌ی ئێران هیچ گرفتێـکی بۆ تورکیا دروسـت نه‌کردبوو، چونکه وڵاته‌که‌ی جگه له ئێران له ڕووسیا و ئازربیجانیش گازی سروشتی هاورده ده‌کات.
جێی ئاماژه‌یه پـێشـتر پارتی کرێـکارانی کوردسـتان چه‌ندین جار به‌رپـرسیارێتی خۆیان له‌م جۆره هێرشانه‌ی سه‌ر هێڵی گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی بۆ تورکیا ڕاگه‌یاندووه.