کاربه‌ده‌ستانی یه‌مه‌نی ده‌ڵێن چه‌کدارێک به سواری ماتۆرسکیلێکه‌وه کاربه‌ده‌ستێکی ئاسایشی یه‌مه‌نی کوشتووه که له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له سه‌نعا کاری ده‌کرد.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن هێرشبه‌ره‌که ته‌قه‌ی له‌و ئۆتۆمبێله کردووه که قاسم عه‌قلان ی پێبووه و له ڕێدا بووه بۆ شوێنی کاره‌که‌ی و دواتریش چه‌کداره نه‌ناسراوه‌که توانیویه‌تی له شوینی ڕووداوه‌که دووربکه‌وێته‌وه.
کاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی ده‌ڵێن ئه‌و هێرشه هاوشێوه‌ی هێرشه‌کانی ئه‌لقاعیده‌یه ، به‌ڵام هێشتا زووه بگوترێت ئه‌و ڕێکخراوه توندڕه‌وه له‌پشت کوژرانی ئه‌و کارمه‌نده ئاسایشیه‌وه بێت.
حکومه‌تی یه‌مه‌نی له هه‌وڵدایه بۆ کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی له ساڵی پاره‌وه له باشوری وڵاته‌که له‌ژێر ده‌ستی لقی یه‌مه‌نی ئه‌لقاعیده‌دایه.
گومانبارانی توندڕه‌و له یه‌مه‌ن به‌رده‌وام هێرشی خۆکوژی و هێرشی تریش ده‌که‌نه سه‌ر کاربه‌ده‌ستانی وڵاته‌که.