سکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون ئاگاهی ده‌دات له مه‌ترسی په‌ره‌سه‌ندنی شه‌ڕ به درێژایی سـنووره‌کانی سوریا و تورکیا و هه‌روه‌ها کاریگه‌ری سوریا له‌سه‌ر لوبنانی دراوسێی.
تورکیا له ماوه‌ی 5 ڕۆژی ڕابردوو چه‌ند جارێـک تۆپـبارانی سوریای کرد، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ینی ڕابردوو له ئاکامی هاویشـتنی گولـله تۆپـێـک له سوریاوه 5 هاوڵاتی سڤیلی تورکیا له ئاقچه قه‌ڵای باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیادا کوژران.
بان کی مون ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕه‌وشه‌که‌ی به مه‌ترسیدار ناوزه‌دکرد و گوتی ئه‌و زۆر نیگه‌رانه له‌مه‌ڕ دابینکردنی چه‌ک بۆ هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا و هه‌روه‌ها بۆ سه‌رهه‌ڵـداوانیش. هه‌روه‌ها چه‌ختی کرده‌وه سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌کی سیاسی.
له لایه‌کی دیکه‌وه، توندوتیژیـیه‌کان له سوریا به‌رده‌وامبوون و ئاژانسی فه‌رمی سـانای حکومه‌تی سوریا ڕایگه‌یاند که هێزه‌کانی حکومه‌ت ژماره‌یه‌کی زۆر به گوته‌ی خۆیان تێرۆرسـتیان له حه‌له‌ب کوشـتووه.
جێی ئاماژه‌یه ڕۆژی یه‌کشه‌ممه هێزه‌کانی سه‌ر به ئه‌سه‌د هه‌وڵه‌کانیان چڕترکرد بۆ گرتنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی ژێر ده‌سـتی سه‌رهه‌ڵـداواندان له حه‌له‌ب و حومس و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری دیمه‌شقی پایته‌خت و گونده‌کانی باشوری وڵاته‌که له نزیـک سـنووری ئوردنه‌وه.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 120 که‌س له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌دا به‌هۆی شه‌ڕه‌کانه‌وه کوژراون.