به‌رنوسی یاسای پاراستنی پیرۆزیه ئاینیه‌کان له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق خوێندنه‌وه‌ی یه‌که‌می بۆ ده‌کرێت و که‌مپینێکیش داوا له په‌رله‌مانتاران ده‌کات ده‌نگ بۆ په‌سه‌ندکردنی ئه‌و به‌رنوسه نه‌ده‌ن.
(که‌مپینی به‌رگرتن به سنوردارکردنی ئازادی ڕاده‌ربڕین) که ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له چالاکوانان و نوسه‌ران و ڕوناکبیران و ڕیکخراوه سیڤیڵیه‌کان مۆریان کردووه ده‌ڵێت "ئه‌م یاسایه ته‌نیا به مانای نه‌هێشتنی ئازادی ڕاده‌ربڕینی هه‌موو ئه‌و که‌سانه نییه که پێچه‌وانه‌ی ئاینه‌کان بیر ده‌که‌نه‌وه، به‌ڵکو دۆخێک دروست ده‌کات که که‌س نه‌توانێت ڕه‌خنه‌ی ئه‌و لایه‌ن و که‌سایه‌تیانه‌ش بکات که به‌ناوی ئاینه‌وه قسه ده‌که‌ن".
چالاکوان ئاسۆ که‌مال یه‌کێکه له ڕێکخه‌رانی که‌مپینه‌که و ده‌ڵێت ئه‌م به‌رنوسی یاسایه ڕه‌هه‌ندی سیاسی هه‌یه و هاوشێوه‌ی یاساکانی کڵێسایه له چاخه‌کانی ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپادا و له پشت ئه‌م یاسایهشهوه دوو فاکته‌ر هه‌ن و هه‌روه‌ها وه‌ک ده‌ڵێت به دووری نازانێت ببێته مایه‌ی سه‌پاندنی کۆمه‌ڵێک پیرۆزیی تر.
ئه‌م ئه‌ندامه‌ی (که‌مپینی به‌رگرتن به سنوردارکردنی ئازادی ڕاده‌ربڕین) ده‌شڵێت په‌سه‌ندکردنی ئه‌م به‌رنوسی یاسای پاراستنی پیرۆزیه ئاینیه‌کان ده‌بێته مایه‌ی نه‌هێشتنه‌وه‌ی پره‌نسیپه‌کانی سیکیولاریزم له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا و وه‌ک هێرشێکی به‌رفراوانه بۆسه‌ر سیکیولاریزم.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ چالاکوان ئاسۆ که‌مال کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:

Your browser doesn’t support HTML5
وتووێژ له‌گه‌ڵ چالاکوان ئاسۆ که‌مال