وتارخوێنی توندڕه‌وی ئیسلامی ئه‌بو حه‌مزه ئه‌لمیسڕی و چوار تیرۆرستی گومانبار به فڕۆکه ناردراون بۆ ئه‌مه‌ریکا چه‌ند کاتژێرێک پاش ئه‌وه‌ی دادگای باڵای به‌ریتانیا ڕێگای دا ڕاده‌ستی ئه‌مه‌ریکا بکرێنه‌وه. پاش ئه‌وه‌ی دادگاکهبهرپهرچی داواکارییه‌که‌ی حه‌مزه‌و چه‌ند که‌سه‌که‌ی دیکه‌ی دایه‌وه ده‌ستبه‌جێ فڕۆکه‌کان ئه‌وانیان له بنکه‌ی هێزی هه‌وای (ڕۆیال) به‌ره‌و ئه‌مه‌ریکا گواسته‌وه.
ئه‌م 5 که‌سه داوایان ده‌کرد نه‌درێنه‌وه ده‌ست ئه‌مه‌ریکا به‌هۆی وه‌ک ده‌یانگوت مه‌سه‌له‌ی مافی مرۆڤ و بارودۆخی ناو گرتووخانه‌کان له ئه‌مه‌ریکادا. دادگای به‌ریتانیا له وه‌ڵامدا گوتی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی زۆری گشتی له ڕاده‌ستکردنی ئه‌مانه‌دا بۆ ئه‌مه‌ریکا هه‌یه.
ئه‌مه‌ریکا داوای حه‌مزه‌ی ده‌کرد به هۆی چه‌ندین تاوان له ناویاندا پلاندانانی که‌مپی ڕاهێنانی تیرۆرستی له ولایه‌تی ئۆریگن باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریکا. ناوبراو تاوانباریشه به یارمه‌تیدان بۆ ڕفاندنی 16 که‌س له ساڵی 1998 له یه‌مه‌ن که دووانیان ئه‌مه‌ریکایی بوون. له‌و ڕووداوه‌دا 4 که‌س کوژران.