به‌ریتانیا به نیازه به‌م زووانه ئه‌بو حه‌مزه‌ی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک میسری که به تێرۆرزم تاوانبارکراوه، ڕاده‌سـتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکای بکات به مه‌به‌سـتی دادگایی‌کردنی.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی دادگای باڵای به‌ریتانی پـیاداچوونه‌وه‌ی به دۆزی ئه‌بو حه‌مزه‌ی ڕه‌تکرده‌وه و هه‌روه‌ها دادگاکه حوکمی ده‌رکرد که ئه‌بو حه‌مزه و 4 گومانباری تیرۆریستی دیکه له ڕووی ته‌ندروستیـیه‌وه ده‌توانن سه‌ردانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بکه‌ن بۆ دادگایی‌کردنیان.
هاوکات پارێزه‌رانی ئه‌بوو حه‌مزه گوتیان نابێت ئه‌بو حه‌مزه له به‌ریتانیاوه ببرێت بۆ ئه‌مه‌ریکا هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی پشکنێنی پزیشکی MRI ی بۆ ده‌کرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌وشی ته‌ندروستی ناوبراو له چه‌ند ساڵانی رابردوودا خراپ بووه.
له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا پارێزه‌ر ئالن جۆنز به دادگای گوتبوو ڕه‌وانه‌کردنی ئه‌بوو حه‌مزه بۆ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و دادگایی‌کردنی به تۆمه‌تی چالاکی تێرۆریستی کارێکی نابه‌جێ و تونده.
شایه‌نی باسه، دادگایه‌کی به‌ریتانی له هه‌فته‌ی رابردوو راده‌ستکردنی ئه‌بو حه‌مزه‌ی به وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکای دواخست، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌بو حه‌مزه داواکاریـیه‌کی نوێی پـیاداچوونه‌وه به دۆزهکهیدای پێسکه‌شکرد. ئه‌بو حه‌مزه له به‌ریتانیا ده‌ست به‌سه‌رکراوه به هۆی هاندان بۆ کاری رق و کینه و هه‌روه‌ها به تۆمه‌تی هاندانی لاوانی موسڵمان بۆ توندوتیژی.