په‌رله‌مانی تورکیا ڕه‌زامه‌ندی خۆی له‌سه‌ر داوایه‌کی حکومه‌ته‌که‌ی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی له‌شـکری له ناو خاکی سوریا ئه‌گه‌ر هاتوو و به پـێویست زانرا.
320 په‌رله‌مانتار ده‌نگیان بۆ بڕیاره‌که دا، له‌وانه ئه‌ندامانی سه‌ر به پارتی ئاکه‌په‌ی ده‌سه‌ڵاتدار و مه‌هه‌په، به‌ڵام 129 په‌رله‌مانتار له دژی ده‌نگیان دا که سه‌ر به هه‌ردوو پارتی به‌ده‌په و جه‌هه‌په‌ن.
ده‌نگدانه‌که به‌ڕێوه‌چوو له پاش زیاتر له 3 کاتژمێر له کۆبووه‌نه‌وه‌یه‌کی داخراودا.
پاش ده‌نگدانه‌که جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا به‌شیر ئه‌ته‌لای گوتی ئه‌مه مانای ڕێـگه‌دان به ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕ نیـیه. هه‌روه‌ها گوتی سوریا داوای لێـبوردنی له تورکیا کردووه له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه خۆمپارهیهی دوێنێ چوارشه‌ممه، ئه‌وه‌ی بووه مایه‌ی کوژرانی 5 هاوڵاتی تورک و برینداربوونی 9 که‌سی دیکه.
جێی ئاماژه‌یه به‌پـێی ده‌سـتوری تورکیا پـێویسته حکومه‌ت پـێشـتر ڕه‌زامه‌ندی په‌رله‌مان وه‌ربگرێت تاوه‌کو هه‌رچ کرده‌وه‌یه‌کی له‌شـکری له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌نجام بدات.