له‌پاش یه‌که‌م گفت وگۆی ته‌ن به ته‌نی نێوانیان براک ئۆباما سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و مت ڕۆنی ڕکابه‌ره کۆماریه‌که‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ هه‌ڵمه‌ته گشتیه‌کانی هه‌ڵبژاردنیان له سه‌رانسه‌ری ئه‌مریکادا و هه‌ردووکیان له هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی زیاتری ده‌نگده‌راندان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی مانگی داهاتووی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا.
مت ڕۆمنی و پۆڵ ڕایان پێکرا ئه‌مڕۆ له ستانی ڤێرجینیا ده‌بن و سه‌رۆک ئۆباماش ئه‌مڕۆ له دێنڤه‌ر ی ستانی کۆلۆرادۆ به‌سه‌ر ده‌بات واته هه‌مان ئه‌و شوێنه‌ی گفت و گۆ ته‌ن به ته‌نه‌که‌ی شه‌وی ڕابردووی تیادا کرا و دواتریش ده‌ڕوات به‌ره‌و ویسکانسن واته ستانه‌که‌ی به‌ڕێز ڕایان.
له میانه‌ی گفت و گۆ ته‌ن به تهنهکهیدا مت ڕۆمنی، کاندیدی کۆماریه‌کان بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا گوتی سیاسه‌ته‌کانی سه‌رۆک ئۆباما ئابوری ئه‌مریکای لاواز کردووه و هه‌روه‌هاش قه‌رزی سه‌ر وڵاته‌که‌ی زیادکردووه.
ڕۆمنی جه‌ختی ده‌کرده‌وه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بێتوو جارێکی تر سه‌رۆک ئۆباما هه‌ڵبژێردرێته‌وه ئه‌وا ڕێژه‌ی باجدان زیاد ده‌کات و هه‌روه‌هاش خه‌رجیه‌کانی حکومه‌تی فێدراڵی زۆرتر ده‌بن و کورتهێنانی بودجه‌ش به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات.
زۆرێک له چاودێران ده‌ڵێن مت ڕۆمنی له یه‌که‌م گفت و گۆی ته‌ن به ته‌ندا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و پێشبینیش ده‌که‌ن هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردن گوڕ و تینێکی تر به خۆوه ده‌بینێت له‌لایه‌ن کۆماریه‌کانه‌وه و هێرشکردنه سه‌ر سه‌رۆک ئۆباما.
سه‌رۆک ئۆباما له به‌رامبه‌ر سه‌رنجه‌کانی مت ڕۆمنیدا جه‌ختی ده‌کرده‌وه له‌وه‌ی پلانی باج لای مت ڕۆمنی له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی ئه‌مریکایه و که‌مکردنه‌وه‌یه‌کی زۆریشی تیادایه له بودجه‌ی به‌رنامه گرنگه‌کانی ناوخۆییدا.
شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامه‌کانی ڕا وه‌رگرتنه گشتیه‌کان ده‌که‌ن تا بزانرێت ده‌نگده‌ران چ جۆره ڕاوبۆچونێکیان هه‌یه له‌سه‌ر پێشه‌بڕکێی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا.
له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا سه‌رۆک ئۆباما له‌پێش مت ڕۆمنیهوهیه .
هه‌ردو کاندید بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا ڕۆژی 16ی ئه‌م مانگه گفت و گۆیه‌کی تری ته‌ن به ته‌ن ده‌که‌نه‌وه و ئه‌مجاره‌یان وه‌ڵامی پرسیاری ئاماده‌بووانیش ده‌ده‌نه‌وه.
ده‌نگده‌ران له دوو ڕاوه‌رگرتنی گشتیدا له‌و بڕوایه‌دان مت ڕۆمنی کاندیدی کۆماریه‌کان بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا سه‌رکه‌وتووی یه‌که‌م گفت و گۆی ته‌ن به ته‌نی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا بووه.
له ڕاوه‌رگرتنێکی که‌ناڵی سی ئێن ئێندا که 430 که‌س له ده‌نگده‌ران تیایدا به‌شدار بوون له سه‌دا 67ی به‌شداربووان له‌وبڕوایه‌دان به‌ڕێز ڕۆمنی له گفت و گۆ ته‌ن به ته‌نه‌که‌دا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و له سه‌دا 25یش گوتوویانه سه‌رۆک ئۆباما له پێشه‌نگ بووه.
له ڕا وه‌رگرتنه‌که‌ی که‌ناڵی سی بی ئێسدا که 500 که‌س له‌وانه‌ی هێشتا بڕیاریان نه‌داوه ده‌نگ به کامیان بده‌ن له سه‌دا 46 له‌وبڕوایه‌دان مت ڕۆمنی سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و له سه‌دا 22ش له‌گه‌ڵ سه‌رکه‌وتنی سه‌رۆک ئۆبامادا بوون .