ته‌قینه‌وه‌یه‌کی به‌هێز ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه شـاری قامیشلۆی هه‌ژاند و له شوێنی ته‌قینه‌وه‌که دوکه‌ڵێـکی سپـی به‌رزبووه‌وه و به دوایدا ته‌قه‌یه‌کی زۆر بیسترا.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌که له ناوچه‌یه‌کی سیڤیل کراوه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی 4 که‌س و برینداربوونی چه‌ند که‌سێـکی دیکه.
به‌ڵام کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌که هێزێـکی ئاسایشی سیاسی کردووه‌ته نیشـانه و له ناوچه‌یه‌کدا بووه که چه‌ند بنکه‌یه‌کی ئاسایشی حکومه‌تی لێـیه.
ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵه‌که به ئاژانسی دهنگوباسی فڕانس پـرێسی گوتووه ته‌قینه‌وه‌که بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 8 که‌س و برینداربوونی 15 که‌سی دیکه.
پاش ڕووداوه‌که هێزه‌کانی حکومه‌ت چوارده‌وری شوێنی ته‌قینه‌وه‌که‌یان گه‌مارۆ دا و هه‌روه‌ها ڕێـگا و بانه‌کانی ده‌روازه‌کانی شـاره‌که به هێزه‌کانی ئاسایشی و له‌شـکر گیران.