سه‌رکرده‌کانی سه‌رهه‌ڵداوانی له‌شکری ئازادی سوریا ده‌ڵێن باره‌گاکانی خۆیان له تورکیاوه گواستۆته‌وه بۆ ناوچه ئازادکراوه‌کانی ناو سوریا.
ژه‌نه‌راڵ موسته‌فا ئه‌لشێخ، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی له‌شکری ئازادی سوریا به ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئهسیۆشێتدپرێسی گوتووه ئه‌م گواستنه‌وه‌یه به مه‌به‌ستی یه‌کخستنی هه‌موو هێزه چه‌کداره‌کانی ئۆپزسیۆنه و ده‌شڵێت له هه‌فته‌ی پێشووه‌وه ده‌ستکراوه به‌م گواستنه‌وه‌یه، به‌ڵام شوێنی نوێی سه‌رکردایه‌تی له‌شکری ئازادی سوریای ڕانه‌گه‌یاند.
هاوکات ڕیاز ئه‌سعه‌د، سه‌رکرده‌ی له‌شکری ئازادی سوریا په‌یامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردۆته‌وه و گواستنه‌وه‌ی باره‌گاکانی سه‌رکردایه‌تی له‌شکره‌که‌ی پشڕاست کردۆته‌وه.
به‌رده‌وام ڕه‌خنه له سه‌رکرده‌کانی له‌شکری ئازادی سوریا ده‌گیرا به‌هۆی ئه‌وه‌ی له تورکیاوه سه‌رکردایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی دژی ڕژیمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌که‌ن و به‌و هۆیه‌شه‌وه ناتوانن ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت به‌سه‌ر یه‌که چه‌کداره‌کانی له‌شکری ئازادی سوریادا.
دکتۆر سه‌ربه‌ست نه‌بی، چالاکوان و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ده‌ڵێت ئه‌و ئۆپزسیۆنانهی سوریا که له تورکیان له‌ژێر کۆنترۆڵی ئاسایش و له‌شکری ئه‌و وڵاته‌دان.
دکتۆر نه‌بی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که له ناو سوریادا زیاتر له 300 ده‌سته و تاقمی چه‌کدار هه‌ن و هه‌ر یه‌که‌شیان له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایه‌تی که‌سێکدایه، یان کارنامه‌ی لایه‌نێک په‌یڕه‌و ده‌کات و ڕه‌وشه‌که به‌شێوه‌یه‌کی لێهاتووه هیچ که‌سێک گوێ له سه‌رکرده‌ی له‌شکری ئازادی سوریا ناگرێت.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر سه‌ربه‌ست نه‌بی ده‌شڵێت له سوریا هێزی چه‌کدار به ناوی سه‌دام حوسه‌ینه‌وه پێکهێنراوه، ئیدی خه‌ڵک چۆن بتوانێت هه‌ست به ئارامی و ئاسایش بکات له سوریای ئاینده‌دا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:

Your browser doesn’t support HTML5
وتووێژ له‌گه‌ڵ دکتۆر سه‌ربه‌ست نه‌بی